گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دانپێدانراوى دوور لە قۆرخکاریی’’

هۆکارى پێکهێنانى هاوپەیمانێتییەکى نوێی کوردى لە بەغدا ئاشکراکرا

2021.01.11 - 23:16
هۆکارى پێکهێنانى هاوپەیمانێتییەکى نوێی کوردى لە بەغدا ئاشکراکرا

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

ئەندامێکی "هاوپەیمانێتی هیوای کوردستان" هۆکارى پێکهێنانى هاوپەیمانێتییەکە ئاشکرادەکات و دەڵێت، دەیانەوێت بۆ لەمەوداو لە ناو پەرلەمان وەک هاوپەیمانێتییەکی دانپێدانراو کاربکەن و لە قۆرخکاری بڕیاردانی پارتی و یەکێتی ڕزگاریان بێت و بتوانن پەرلەمانتاری تریش ڕابکێشن.

 

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشەممە، 15 په‌رله‌مانتاری كورد له‌به‌غدا کە پشتر لەژێر ناوى گروپى 15 کاریاندەکرد هاوپه‌یمانێتیه‌كیان له‌ژێر ناوی "هیوای كوردستان" ڕاگەیاند.  

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

بەهار مەحمود، ئەندامى هاوپەیمانێتییەکە (11ی کانوونی دووەمی 2021)  بە "ناس کورد" ڕاگەیاند، "دروستکردنی ئەو هاوپەیمانێتییە تەنها بۆ فراوانکردنی مەودا و باشترکردنی کارەکانمانە  لە ناو پەرلەمانی عێراق".

 

وتیشی، "بەهیواین دوای گۆڕینی ناوەکەمان بۆ هاوپەیمانێتی هیوای کوردستان خەڵەکانێکی تریش لە فراکسیۆنەکانی دیکەی پەرلەمان بێنە پاڵمان، چونکە ناوی گروپی پانزە تاڕادەیەک ئاماژەی بەوە دەدا کە ئەو گروپە تەنها قەتیس کراوە لە پانزە کەس و کەسی تریش ناتوانێت بێتە ناو ڕیزەکانییەوە".

 

بەهار مەحمود ئەوەشی ڕوونکردووە، "هاوپەیمانێتی هیوای کوردستان تەنها بۆ خولی ئەم جارەی پەرلەمانە و تائێستا بیرمان لەوە نەکردووەتەوە لە ژێر ئەو ناوە بەشداریی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق بکەین، پێدەچێت دواتر ئەو پرسە تاوتوێی بکەین".

 

پەرلەمانتارەکەی هیوای کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕۆژانی داهاتوودا پەیڕەوی ناوخۆی هاوپەیمانێتییەکە ڕادەگەیەنن، دەیانەوێت لەڕێگەی ئەم هاوپەیمانێتییەوە کۆتایی بە "قۆرخکاریی  و بڕیاردانی پارتی و یەکێتی" لە ناو پەرلەمانی عێراقدا بهێنن.

 

هاوپه‌یمانێتی "هیوای كوردستان" پێکهاتووە لە 15 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق  له‌ فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ، سه‌ربه‌خۆكان و ئاینده‌ كه‌ بریتین لە "یوسف محه‌مه‌د، كاوه‌ محه‌مه‌د، به‌هار مه‌حمود، غالب محه‌مه‌د، موسه‌نا ئه‌مین، جه‌مال كۆچه‌ر، سه‌لیم شوشكه‌یی، ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، رابون مه‌عروف، هۆشیار عه‌بدوڵا، سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، عه‌بدولباری زێباری، رێبوار كه‌ریم، سروه‌ ونس، یوسرا ڕه‌جه‌ب".