گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

شوناسنامەی بۆ دەرهێنراوە

ڕاپۆرتێک شۆک دروست دەکات؛ کوژراوانی داعش خانەنشینیان بۆ بڕاوەتەوە

2021.01.11 - 22:39
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێک شۆک دروست دەکات؛ کوژراوانی داعش خانەنشینیان بۆ بڕاوەتەوە

ناس كورد-

بەپێى ڕاپۆرتى دەزگایەکى ڕۆژنامەوانى تایبەتمەند، دەستەى خانەنشینى نیشتیمانیی عێراق بەهۆى تۆڕیکەوە بە ساختە خانەنشینیان بۆ هەزاران کەس بڕیووەتەوە کە کوژراوانى داعشیشیى تێدایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاپۆرتێکى بنکۆڵکارییدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، دەزگاى نیریج بۆ ڕۆژنامەوانى بنکۆڵکارى ئەوەش ئاشکرا کراوە، تۆڕێک لە دەستەى خانەنشینى نیشتیمانیی عێراق بە ساختەکارى و فیڵ و تەڵەکە خانەنشینیان بۆ خەڵکى بڕیووەتەوە لەناویاندا کوژراوانى داعشى تێدایە و مانگانەش بەو هۆیەوە زیاتر لە 30 ملیار دینار لەداهاتى گشتى بەهەدەر دراوە.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، مانگى تشرینى دووەمى ساڵى ڕابردوو، هێزێکى چەکدار چوونەتە سەر باڵەخانەیەکى تایبەت بە دەستەى خانەنیشینى فەرمانبەرانى عێراق و دەستگیریان کردوون و دەموچاویانیشیان بەستراوە، ئەوانە ئەو تۆڕە بوون کە تێوەگلاون بە ساختەکارى و فێڵ و تەڵەکە و مانگانە دەیان ملیاریان لە داهاتى گشتى بەهەدەر داوە و دواى دەستگیرکردنیشیان زانیارى شۆکهێنەریان ئاشکرا کردووە و دواتریش بووەتە هۆى دەستگیرکردنى ئەندامانى ترى تۆڕەکە.

 

هەر لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بۆ نوێترین ڕاگەیەنراوى دەزگاى هەواڵگرى و لێکۆڵینەوەى فیدراڵى سەر بە وەزارەتى ناوخۆى عێراق کراوە کە ڕایگەیاندووە، تۆڕێکیان دەستگیرکردووە لەدەستەى خانەنشینى نیشتیمانى پێکهاتوون لە 29 تۆمەتبار کە 17یان فەرمانبەرە و بە ساختەکارى و گەندەڵى تۆمەتبارن.

 

ڕاگەیەنراوەکەى هەواڵگرى لەدواى دوو مانگ دێت بەسەر دەستگیرکردنى ئەحمەد سەعدى، سەرۆکى پێشووى دەستەى خانەنشینى دێت کە بە تێوەگلان لە گەندەڵى تۆمەتبار کراوە.

 

لاى خۆشیەوە، سەباح کەنانى، سەرۆکى دەزگاى چاکسازى و گۆڕانکارى تایبەت بە چاودێریکردنى پرسەکانى گەندەڵى بە دەزگاکەى ڕاگەیاندووە، دیاردەى فێڵ و تەڵەکە بەسەر مافى خانەنشینانەوە نوێ نییە و ڕەگ و ڕیشەکەى دوو و درێژە و لەلایەن چەند فەرمانبەرێکى گەندەڵەوە ئەنجامدەدرێت.

 

کەنانى کە شارەزاى وردى لەسەر ئەو دۆسیەیە هەیە دەشڵێت، ئەو تۆڕەى کە مامەڵەى نزیکەى چوار هەزار و 500 کەسیان بە ساختە بە تەنها لە پارێزگاى ئەنبار بەرزکردووەتەوە و هەموو ئەوانەش کە مامەڵەکەیان بۆ کراوە مەرجى یاسایى نایانگرێتەوە و بەوەش مانگانە ئەو پارەیەى کە بۆ ئەوانە ڕۆشتووە بە زیاترلە 30 ملیار دینار دەخەمڵێنرێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، هەندێ لەوانەى بەو تۆڕەوە تێوەگلاون و ساختەکاریان کردووە لە دەرەوەى وڵاتەوە کاروبارەکانى بەڕێوەبردووە.

 

تێوەگلانى بەرپرسان

بەپێى وتەى کەنانى تۆڕە تەزویرچیەکە لەسەرخۆ لەگەڵ سەرۆکى پیشووى دەستەکەدا کە ئێستا لەگەڵ بەرپرسى لقى دەستەکە لەدیالە دەستگیرکراون کاریان کردووە و ئەندامى تۆڕەکە مامەڵەى خانەنشینیان بۆ چەکدارانى داعیش بەرزکردووەتەوە و دواى ئەوەى یاریان بە فایل و داتا فەرمییەکان کردووە و وایان هەژمار کردووە کە قوربانى ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانن کە کە لەساڵى 2016 لەئەنبار ڕوویدا.

 

کەنانى دەشڵێت، کۆى ئەو مامەڵانە کە بە تەزویر کراون و شوناسنامەى خانەنشنیان بۆ دەرکراوە دەگاتە نزیکەى نۆ هەزار مامەڵە کە چوار هەزار و 500یان لەپارێزگاى ئەنبارە و 700 مامەڵەیان لەپارێزگاى میسانە و هەزار و 500 مامەڵەشیان لەپارێزگاى سەڵاحەدین و دوو هەزار و 600 مامەڵەشیان لە پارێزگاى بەسرەیە.

 

لەدەستەى خانەنشینى چى ڕوودەدات؟

کارمەندێکى دەستەکە بە دەزگاکەى وتووە، ساختەکارییەکانى دەستەکە شێوازى جۆراوجۆر بووە و یارى بەدۆسیەى خانەنشیانەوە کراوە و ئاڕاستەى حەواڵەکردنەکەى لە وەزارتێکەوە بۆ وەزارەتێکى تر زیاد کراوە و دواتر دەستکارى ساڵى خزمەت کراوە واى لێکراوە خانەنشینى بیگرێتەوە و لەبەرامبەریشدا ساختەکارەکان پارەیەکى زۆریان وەرگرتووە و لەنێوان خۆیاندا دابەشیان کردووە.

 

ئەو کارمەندە باسى لەوەشکردووە، دواى ئۆپراسیۆنەکانى ئازادکردنى شارى فەلوجە لەدەستى داعش لەحوزەیرانى ساڵى 2016 ئەو تۆڕە هەستاون بە بەرزکردنەوەى ناوى ئەوانەى بە هۆکارى سروشتى لە ماڵەکانیاندا مردوون کردویانن بە قوربانییەکانى ئەو شەڕانە و دواتریش مامەڵەى چەکدارانى داعشیان بەرزکردووەتەوە بۆ دەستەى خانەنشینى بەمەبەستى بڕینەوەى موچە.

 

دانپێدانەکان

بەپێى وتەى یەکێک لە تۆمەتبارەکان کە ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەى یاساییدایە، توانیویانە فەرمانى وەزارى ساختە بکەن و سەرجەم مامەڵەکان ڕێکبخەن و دواتریش ڕەوانەى دەستەکەیان کردووە بۆ بڕینەوەى موچە هەروەکو موچەخۆرێکى ڕاستەقینە.

 

ئەو تۆمەتبارە وتووشیەتى، شوناسى خانەنشینیان بۆ کوژراوانى داعش دەرکردووە بەپاساوى ئەوەى کە قوربانى تیرۆرن و دواتریش موچەیان بۆ دابینکراوە و بڕى ئەو موچەیەش کە بەو هۆیەوە خەرجکراون گەیشتووەتە 600 هەزار دۆلار.