گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری بەرگری ئەمریکا بەوەکالەت: تاوتوێی ناردنی هێزی زیاتر دەکەین بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

2019.05.23 - 22:12
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری بەرگری ئەمریکا بەوەکالەت: تاوتوێی ناردنی هێزی زیاتر دەکەین بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- باتریك شاناهان وەزیری بەرگری ئەمریكا بە وەكالەت رایگەیاند "وەزارەتی بەرگری ئەمریكا تاوتوێی ناردنی هێزی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات و ئەمەش وەك ئامادەكارییەك بۆ پاراستنی هێزەكانی ئەمریكا لەو ناوچەیە هاوكات لەگەڵ بەرزبوونەوەی گرژییەكانی ئەمریكا لەگەڵ ئێران". . شاناهان، روونیكردەوە، تاوتوێی ئەوە دەکەین چیمان پێدەکرێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پارێزگاریکردن لە هێزەکانمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست؟ پێدەچێت لەو بارەیەوە پێویست بە ناردنی هێزی زیاتر بۆ ناوچەکە بکات. . شاناهان لە میانەی لێدوانە رۆژنامەوانییەکەیدا ئەو راپۆرتانەی رەتکردەوە کە ئاماژە بە ژمارەیەکی دیاریکراو لە ناردنی هێزی ئەمریکی دەکەن بۆ ناوچەکە. . هاوکات بەوتەی زەردەشت بابان راوێژکاری کۆمارییەکان لە ئەمریکا، درەنگانێکی شەوی رابردوو پەنتاگۆن پلانێکی سەربازی خستۆتە بەردەم سەرۆکی ئەمریکا بۆ زیادکردنی هێز لە ناوچەکە. . بەوتەی راوێژکاری کۆمارییەکانی ئەمریکا، پلانە سەربازییەکەی پەنتاگۆن کە ئاراستەی سەرۆکی ئەمریکا کراوە بریتییە لە پێشنیاری ناردنی 10 هەزار سەربازی دیکەی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زیادکردنی مووشەکە پاتریۆتەکانی ئەو وڵاتە. . زەردەشت بابان، روونیدەکاتەوە " پلانەکە گەیشتووەتە کۆشکی سپی ئەمریکا و چاوەڕوانی واژووی سەرۆکی ئەمریکایە". .