گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ میکانیزم هەن

ڕاوێژکارى کازمی: لەئێستادا نەتەوە یەکگرتووەکان چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان تاوتوی دەکات

2021.01.11 - 22:24
ڕاوێژکارى کازمی: لەئێستادا نەتەوە یەکگرتووەکان چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان تاوتوی دەکات

ناس کورد-
ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تاوتوێی ڕێکارێک دەکات بۆ چاودێرى هەڵبژاردنى پێشوەختە و ژمارەیەک وڵاتى دیکەش پڕۆژەیەکیان لەو بارەیەوە ڕادەستکردوون.

 

حسێن هینداوی لە میانەی لێدوانێکی بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراق (11ی کانونی دووەمی 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند، "ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تاوتوێی ڕێکارێک دەکات کە بتوانێت لە ڕێگەیەوە چاودێریی هەڵبژاردنەکانی حوزیرانی داهاتوو بکات".

 

ئاماژەی بەوەکردووە، "ژمارەیەک وڵات چەند پڕۆژەیەکیان خستووەتە بەردەم حکومەتی عێراق لەبارەی چۆنێتی چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان، لەئێستادا سەرقاڵی تاوتوێکردنی باشترینیانیین".

 

هینداوی جەختی لەوەکردووەتەوە کە "ئێمە ئەو میکانزمە هەڵدەبژێرین کە کاریگەری نەرێنی نەبێت لەسەر سەروەری عێراق و بەکرداریی کارابێت لەسەر پاراستنی پاک و بێگەردی هەڵبژاردنەکان، بۆ ئەوەی هاووڵاتیان متمانەیان بگەڕێتەوە بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن لە عێراقدا".

 

ڕاوێژکارەکەی کازمی سێ میکانزمی جیاوازی بۆ چۆنێتی چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان خستەڕووکە پێکهاتوون لە "چاودێکردن لەلایەن هەموو پارتە بەشداربووەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان، چاودێریکردن لەلایەن تۆڕە نیشتیمانییەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنەکان کە لە ئێستادا نزیکەی 20 هەزار چاودێری پیشەگەریان هەیە، یاخود لە ڕێگەی چاودێریکردنی نێودەوڵەتیەوە کە دەبێت بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامبدرێت".