گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ئەندامێکی لیژنەی دارایی: ئاڕاستەیەک هەیە بۆ ئەوەى لێبڕینی موچە نەمێنێت

2021.01.11 - 22:18
App store icon Play store icon Play store icon
ئەندامێکی لیژنەی دارایی: ئاڕاستەیەک هەیە بۆ ئەوەى لێبڕینی موچە نەمێنێت

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئاڕاستەیەکى پەرلەمانى هەیە بۆ ئەوەى لێبڕینى موچەى فەرمانبەران و باجدانان لەسەرى لە بودجەکەدا هەڵبوەشێنرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، موحاسن حەمدون، ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق (11ى کانونى دووەمى 2021) ڕایگەیاندووە، ئاڕاستەیەک لەلاى زۆربەى پەرلەمانتاران هەیە بۆ ئەوە هەڵوەشاندنەوەى لێبڕین و باج لەسەر موچەى فەرمانبەران لە پڕۆژەیاسای بودجەکەدا، هەروەها مانەوەى لێبڕین تەنها سێ سەرۆکایەتیەکەى عێراق بگرێتەوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، هەر لە بودجەکەدا زیاتر لە تریلیۆنێک دینار تەرخانکراوە بۆ ئەوەى ئەوانەى بڕیارى 315 دەیانگرێتەوە سودى لێ وەربگرن بەتایبەت خانەنشینان و کرێ وانەبێژان.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، پەرلەمانى عێراق خوێندنەوەى دووەمی بۆ پڕۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2021 کرد، هەروەها تاوتوێکردنى بە مەبەستى هەموارکردنى بەردەوامە.