گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستی ڕوونکردنەوە دەدات لەسەر تۆمارکردنی توشبوون بە کۆرۆنای نوێ

2021.01.11 - 20:52
تەندروستی ڕوونکردنەوە دەدات لەسەر تۆمارکردنی توشبوون بە کۆرۆنای نوێ

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێت، "تائێستا تۆمارکردنی هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق پشتڕاست نەکراوەتەوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتەکە لە ڕوونکردنەوەکەدا تەنها ئەوەى وتووە و هیچ وردەکاری و زانیارییەکی تری نەداوە، ئەوەش دوای ئەوەى لە چەندین پەیج و هەژمارەوە باس لەوە کرا کە لە بەغدا حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسە نوێیەکە تۆمار کراوە.

ئیبراهیم سەمیدعی، شیکەرەوەی سیاسیی دیاری عێراق لە هەژماری تویتەرەکەى نوسیبووی، "بەپێی بەدواداچوونە پزیشکییەکان بۆ نیشانەکانی لەلایەن برایانی دکتۆر مورتەزا جەبارە، عەلی ناجح عەوادی و موهەندی عەزار دەرکەوتووە کە بۆ دووەمجار ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو "کۆڤید 20" تۆمار کراوە."

 

دەشڵێت، "کێشەی ئەو ڤایرۆسە لەوەدایە کە لە هەموو دەزگایەکی تاقیگەیی PCR دەرناچێت و پێویستە وەزارەتی تەندروستیی ئامێرەکانی نوێ بکاتەوە."

 

نوێ دەکرێتەوە..me_ga.php?id=2145