گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

پشدەر؛ تەرمی گەنجێکی 17 ساڵ دۆزرایەوە کە فیشەکێک بە سەریەوەیە

2021.01.11 - 20:40
پشدەر؛ تەرمی گەنجێکی 17 ساڵ دۆزرایەوە کە فیشەکێک بە سەریەوەیە

ناس کورد-

ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ کە شوێنەواری یەک فیشەک بە سەریەوە بووە و پۆلیسیش دەڵێت، "ئەگەری زۆرە ڕووداوە خۆکوژی بوو بێت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

شۆڕش ئیسماعیل، وتەنێژی پۆلیسی ڕاپەڕین لە لێدوانێکدا بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ئێوارەى ئەمرۆ کاتژمێر حەوت "تەرمی گەنجێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانە کە شوێنەواری یەک فیشەک بە سەریەوە بووە و بە گوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیش پێدەچێت ڕوداوەکە خۆکوژی بێت".

 

وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین وتیشی، "کوژراوەکە ناوی (م. ح . ش) و تەمەنی 17 ساڵان بووە، پیشەی خوێندکار بووە و دانیشتوی گوندی دوگۆمانی سەر بە ناحیەی سەنگەسەری قەزای پشدەر بووە".

 

سەبارەت بە هۆکاری ڕوداوەکە شۆڕش ئیسماعیل وتی، " باوکی ئەو کوڕە لە کارگەیەکی قیڕ پاسەوان بووە و کوڕەکەی ئەمڕۆ لە بری ئەو چووەتە سەر کا، کاتێک زانیویەتی کە ڕوداوەکە ڕویداوە".