گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دووانی تریش بریندارن

لە چەمچەماڵ گەنجێک بە دەستڕێژی گوللە کوژرا

2021.01.11 - 20:25
لە چەمچەماڵ گەنجێک بە دەستڕێژی گوللە کوژرا

ناس کورد - هەڤاڵ غالب
کەمێک لەمەوبەر لە قەزای چەمچەماڵ بەهۆی دەستڕێژی گولەوە گەنجێکی تەمەن 30 ساڵ گیانی لەدەستدا، دوو هاوڵاتیش بریندار بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

شەریف ڕەحیم، وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ڕاگەیاند، "کاتژمێر 7:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە (11ی کانونی دووەمی 2021) بەهۆی دەستڕێژی گولـلە لە قەزای چەمچەماڵ گەنجێکی تەمەن 30 ساڵ گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی تر بریندار بوون".


وتیشی، "بریندارەکانیش دوو پیاوی تەمەن 19 و 52 ساڵن و لە ئێستادا لەژێرچاودێری چڕن لە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لە چەمچەماڵ".


بەوتەی شەریف ڕەحیم، تەرمی ئەو گەنجە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە.


بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، کوژراوەکە ناوی (ک، خ، ن) ڕووداوەکە لە گەڕەکی ڕاپەڕینی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ بووە لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا.