گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

پێشبینى نوێ لەبارەى سێ شەپۆلى بەفر و باران لە دوو هەفتەدا

2021.01.11 - 18:41
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى نوێ لەبارەى سێ شەپۆلى بەفر و باران لە دوو هەفتەدا

ناس کورد-

شارەزایەکى کەشناسی پێشبینى سێ شەپۆلى باران و بەفر بارین دەکات لەماوەى ئەم مانگەدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

ئاراس جەبار، شارەزاى کەشناسی لە ڕوونکردنەوەیەکدا لەسەر هەژمارى کەشوهەواى کوردستان کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى، "دوابەدوای شەپۆلێکی بارانبارین لە ڕۆژانی 14-15 و 16ی ئەم مانگە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین و بەفربارین  لە مەودای ڕۆژانی 17 بۆ 21ی ئەم مانگە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بە ھەمان سەرچاوەی نزمەپاڵەپەستۆیەکانی دەریای ناوەراست و کاریگەری بارستە ھەوایەکی ساردیشی لەگەڵ ئەبێت".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەم شەپۆلەدا بەھەمان شێوەی شەپۆلی یەکەم پێشبینی دەکرێت زۆرترین بڕی دابارینی بەفر و باران بکەوێتەوە سەر ناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای ھەولێر و دھۆک و سنوری ئیدارەی ڕاپەرین، لە ناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان کاریگەری مامناوەند بۆ لاواز دەبێت."

 

بەوتەى ئەو شارەزایە، تا ئێستا زانیاری جێگیر سەبارەت بە ئەگەرەکانی بەفربارین لە مەودای شەپۆلی یەکەمدا تەنھا لە ناوچە بەرز و شاخاوییە سنوریەکاندا پێشبینی بەفربارین ئەکرێت لەمەودای شەپۆلی دووھەمدا کاریگەری بەفربارین زیاتر ئەبێت بۆ ناوچە نیمچە شاخاوییەکان دائەبەزێت، بەڵام بۆ سەنتەری شار و پارێزگاکانی ھەرێم تەنھا ئەگەری بارانبارین ئەبێت و پلەکانی گەرما بەو ئاستەی پێشبینی دەکرێت دەرفەتی بۆ بەفربارین نابێت، ئەگەر گۆرانکاری رووبدات ئەوکات زانیاریمان دەبێتەوە."

 

دەشڵێت سێھەم شەپۆلی بارانبارین و بەفر بارین بە ئەگەرێکی ناجێگیر دەکەوێتەوە مەودای رۆژانی 25 بۆ 27ی کۆتایی مانگ و لەم شەپۆلەدا پێشبینی بەفر بارین بۆ سەنتەری شارەکانیش دەکرێت، بەڵام لەبەر دووری مەوداکەی دڵنیایی نادەن لە سەر پێشبینیەکە تەنھا بەھەند وەریبگرن.