گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەکەى دیاری دەکرێت

حکومەتى هەرێم ’’بڕیار لەسەر دابەشکردنى موچە و پاشەکەوت’’ دەدات

2021.01.11 - 17:56
حکومەتى هەرێم ’’بڕیار لەسەر دابەشکردنى موچە و پاشەکەوت’’ دەدات

ناس کورد-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەبارەى وادەی دابەشکردنی موچە دەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

سەرچاوەکە کە داوایکرد ناوى نەهێنرێت لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (11ی کانونی دووەمی 2021) وتی، "هێشتا هیچ وادەیەک دیاری نەکراوە بۆ دابەشکردنی موچە، بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆببێتەوە و بڕیار لە بارەی دابەشکردنی موچە بدات".

 

سەبارەت بەوەی دەوترێت موچەی دوو مانگی ساڵی ڕابردوو پاشەکەوت دەکرێت و ئەو موچەیەی دەدرێت موچەی مانگی یەکی ساڵی 2021ـە کە دەدرێتە موچەخۆران، سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، ئەوەش لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران یەکلایی دەکرێتەوە کە ئاخۆ موچەی ئەو دوو مانگەی ساڵی ڕابردوو پاشەکەوت دەکرێت یاخود لەمساڵدا دابەشدەکرێت.

 

هاوکات سەرچاوەیەکی تر لە وەزارەتەکە بە "ناس کوردی" ڕاگەیاند، وەزارەت گەنجینەکانی ئاگادارکردووەتەوە واز لە لیستی موچەی مانگەکانی 11 و 12 بهێنن و لیستی موچەی مانگی یەک ئامادە بکەن.

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى

 

پیشتر میدیای فەرمى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەزاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاویکردەوە، ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو (21ی کانوونى یەکەمى 2021) دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت و دابه‌شكردنی موچه‌ به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌مویلی 21% ده‌بێت و موچه‌ی پله‌ باڵاكان و تایبه‌تیش، به‌ هه‌مان میكانیزمی پێشوو دەبێت.

 

لەلایەکی دیکەوە میدیاى سەرۆکى هەرێمى کوردستان (11ى کانوونى دووەمى 2021) بڵاوى کردەوە کە لیسی مووچە ئامادەکراوە، 17ـی مانگ بە لێىڕینی 21٪ دابەش دەکرێت، 400 ملیۆن دۆلاریش بۆ دابەشکردنی موچە بەردەستە و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

 

هاوکات پێشتر سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ناس کورد وتی، "هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنی موچە بەردەوامە و بڕیارە ڕۆژی 15ی 1ی 2021 وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشکردنی مووچە بکات.