ناس کورد-
ئامارى توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان بەرزبوونەوەى گەورەى بەخۆوە بینى و ئامارى مردنیش دابەزى، ئەوەش بەپێی دوایین راگەیەنراوى وەزارەتى تەندروستى هەرێم.
بەپێی راگەیەنراوەکە کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (٢٤) کاتژمێردا، ١٢٦ تووشبووی نوێ و دوو حاڵەتى مردن بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، لەکاتێکدا دوێنێ ٦٨ توشبوو، شەش مردن تۆمارکرابوو.
دەقى راگەیەنراوەکە:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19
ژمارە (٣٢٠)
١. پشکنین: (٤١٤٢ پشکنینی نوێ)
٢. تووشبوو: (١٢٦ تووشبووی نوێ)
٣. چاکبوون: (٩٧٠ چاکبوون)
٤. مردن: (٢ مردن)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٩٧٩٧٩٤ (٣٤٠٤٢٤ هەولێر، ٢٠٩١٠٦ سلێمانی، ٤٢٢٩٠٦ دهۆك، ٧٣٥٨ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٠٤٥٢٨ (٣٦٤٨٢ هەولێر، ٣٠١٧٦ سلێمانی، ٣٤٧٧١ دهۆك، ٣٠٩٩ هەڵەبجە)
چاکبوون ٨٠٩٤٠ (٢٨٩١٩ هەولێر، ٢٣٢٢٠ سلێمانی، ٢٥٨٤٦ دهۆك، ٢٩٥٥ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٢٠١٦٢ (٦٦٤٦ هەولێر، ٥٢٨٥ سلێمانی، ٨٢٣٠ دهۆك، ١ هەڵەبجە)
مردن ٣٤٢٦ (٩١٧ هەولێر، ١٦٧١ سلێمانی، ٦٩٥ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١١ی کانونی دووەم ٢٠٢١