گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

توشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆکەوە بەشێوەیەکی بەرچاو سەریهەڵدایەوە

2021.01.11 - 15:27
توشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆکەوە بەشێوەیەکی بەرچاو سەریهەڵدایەوە

ناس کورد-

لەدوای دابەزینی ئامارەکانی توشبوونی رۆژانە بە کۆرۆنا، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا ئامارەکە بەرزبووەوە و تەنها لە پارێزگای دهۆک 73 توشبووی نوێ دەستنیشانکران، لەکاتێکدا دوێنێ یەکشەممە تەنها 20 توشبووی نوێ ڕاگەیەندرابوو

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 801 توشبووی نوێی کۆرۆنا لە عێراق دەستنیشانکراون.

 

ئەوەی جێگەی سەرنجە لە ئامارەکەدا، تەنها لە سنوری پارێزگای دهۆک 73 توشبووی نوێ دەستنیشانکراون، لەکاتێکدا بەگوێرەی راگەیەنراوی دوێنێ یەکشەممە، لەو پارێزگایە تەنها 20 حاڵەتی نوێ دەستنیشانکرابوو.

 

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 14 توشبوو گیانیان لەدەستداوە کە شەش کەسیان لە پارێزگاکانی هەرێم بوون.