گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەى مووچە دابەش دەکرێت؟

لێدوانى جیاواز لەبارەى وادەى دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم 

2021.01.11 - 15:02
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى جیاواز لەبارەى وادەى دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم 

ناس کورد-

لەسەر دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەمیدیاکانی نزیک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێم و  سەرۆکایەتی هەرێم، وادەى جیاواز دیاری دەکرێت. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

میدیای فەرمى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەزاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕایگەیاند، ڕۆژی (پێنجشەممە)ی داهاتوو (ڕۆژى 21ی کانوونى یەکەمى 2021) دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت و دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌مویلی 21% ده‌بێت و مووچه‌ی پله‌ باڵاكان و تایبه‌تیش، به‌ هه‌مان میكانیزمی پێشوو.

 

ئەمە لە کاتێکدا کە میدیاى سەرۆکى هەرێمى کوردستان (دووشەممە، 11ى کانوونى دووەمى 2021) بڵاوى کردەوە کە لیسی مووچە ئامادەکراوە، 17ـی مانگ بە لێىڕینی 21٪ دابەش دەکرێت، 400 ملیۆن دۆلاریش بۆ دابەشکردنی مووچە بەردەستە و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت".

 

هاوکات پێشتر سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ناس کورد وتی: "هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنی مووچە بەردەوامەو بڕیارە ڕۆژی 15ی 1ی 2021 وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشکردنی مووچە بکات.