گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دادگاى ئەمەریکا 25 دۆسیەى تیرۆری لەدژى لایەنگرانى ترەمپ کردەوە

2021.01.11 - 14:37
دادگاى ئەمەریکا 25 دۆسیەى تیرۆری لەدژى لایەنگرانى ترەمپ کردەوە

ناس کورد- 

وەزیرى سوپاى ئەمەریکا ئاشکرایکرد، دادگا نزیکەی 25 دۆسیەى تیرۆری بۆ لایەنگرانى ترەمپ کردووەتەوە، ئەوەش بەهۆى تێوەگلان لەڕووداوى هەڵکوتانە سەر باڵەخانەى کۆنگرێىسى ئەمەریکا.

 

بەپێى هەواڵى میدیاکانى ئەمەریکا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، وەزیرى سوپاى ئەمەریکا بە نوێنەرى دیموکراتەکانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە ڕاگەیاندووە، نزیکەى 25 دۆسیەى تیرۆر بۆ لایەنگرانى دۆناڵد ترەمپ کراوەتەوە، ئەوەش بەهۆى ئەو هێرشەى کە کردیانە سەر باڵەخانەى کۆنگرێس.

 

لاى خۆشیەوە، وەزارەتى دادى ئەو وڵاتە دەستگیرکردنى دوو کەسى ترى ڕاگەیاند بەتۆمەتى بەشداریکردن لەکارى توندوتیژى لەڕووداوى هەڵکوتانە سەر کۆنگرێسدا.

 

هاوکات جیسۆن کرۆ، ئەندامى لیژنەى هێزە چەکدارەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، بەپێى ئەو زانیارییانەى لەلایەن ڕایان مکارسى وەزیرى سوپاوە پێگەیشتووە، پنتاگۆن ئاگادارى چەند هەڕەشەیەکە لەلایەن لایەنگرانى ترەمپەوە کە ئەگەرى ئەوە هەیە پێش ڕێوڕەسمى دەستاودەستکردنى دەسەڵات ئەنجامى بدەن.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە درێژەى پرۆسەى چاودێریکردنى ئەو دۆخەدا دەستگیراوە بەسەر چەک و بۆمبى سوتێنەر و بۆمبى لاستیکى و ئەوەش دوورخستنەوەى  ئەگەرى کارەساتەکانى  قورستر کردووە.

 

ڕۆژى 6ى کانوونی دووەمی 2021، لەکاتى کۆبوونەوەیەکى کۆنگرێسى ئەمەریکادا بۆ ڕاستاندنى سەرکەوتى جۆ بایدن لە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتیدا، لایەنگرانى ترەمپ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و دواتر هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەى ئەو دامەزراوەیە و توندوتیژى لێکەوتەوە و ڕووداوەکەش کاردانەوەى بەرفراوانى بەدواى خۆێدا هێنا.