ناس کورد-
لەشاری هەولێر ئافرەتێک دەستگیرکرا کە تەقەی لە باوکی کردبوو و دواتر هەوڵی دابوو کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر (دووشەممە 11ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، " ئەمڕۆ ئاگادارکرانەوە لە حالەتێکی تەقە کردن دوای رەوانکردنی ھێزکی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەکە دەرکەوت کە کەسێک بەناوی (م.ع) تەمەن ٢٩ سال تەقەی ئاراستەی باوکی کردبوو."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " دواتر ھەوڵی دابوو کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت، بەلام توانرا دەستگیر بکرێت و رادەستی دادگا بکرێت و بە پێی مادەی ٧ی خێزانی دەستگیر بکرێت."