گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاگادارییەک لە هاتووچۆوە

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە

2021.01.11 - 13:44
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە کێشەی تۆمارکردنیان هەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ بکەن بۆ تۆمارکردن. 

 

لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی (دووشەممە 11ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە ژمارە كاتین‌ و پێشتر لە پشكنینی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەرنەچوون، دواتر بە فەرمانێك لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی كوردستانەوە لیژنەیەكی هاوبەش پێكهێنرا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی هەرێم‌ و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگی هەرێم لەگەڵ نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، پشكنین بۆ (190) ئۆتۆمێل كرا ‌و لەو ژمارەیە (156) ئۆتۆمبێل لە پشكنین دەرچوون ‌و (34) ئۆتۆمبێلەكەی تریش لە پشكنین دەرنەچوون." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە،  بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی داوا لەو هاوڵاتیانە دەكات كە پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان كراوە لە ماوەی یەك مانگدا واتە لە بەرواری (11/1) بۆ (11/2) سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بكەن بەمەبەستی ڕایی كردنی مامەڵەكانیان، بەپێچەوانەوە دووچاری سزای یاسایی دەبنەوە.