گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

داوای لابردنی پارێزبەندی لەسەر عەلی حەمەساڵح دەکرێت

2021.01.11 - 11:49
داوای لابردنی پارێزبەندی لەسەر عەلی حەمەساڵح دەکرێت

 

ناس کورد-

لەسەر سکاڵای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی باشماخ، دادگای لێکۆڵینەوەی پینجوێن داوای لابردنی پارێزبەندی لەسەر عەلی حەمەساڵح دەکات، ناوبراویش دەڵێت، بێمنەت بن. 

 

بەگوێرەی نوسراوێکی دادگای لێکۆڵینەوەی پێنجوێن کە ئاڕآستەی پەرلەمانی کوردستان کراوە، تیایدا هاتووە، "لەسەر سکاڵای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی باشماخ کە سکاڵایان لەسەر عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە، گوایە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک تۆمەتی داوەتە پاڵیان، داواکارین بە ڕەزامەندیتان لەسەر لابردنی پارێزبەندییەکەی و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەری."

 

 

لەوبارەیەوە، عەلی حەمەساڵح لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی بڵاویکردووەتەوە، "قاچاخچی و پاسەوانی قاچاخچیەکان من دەدەن بە دادگا، لە ڕابردوودا بە چەندین ڕێگای جیاواز زۆر هەوڵتان دا بێدەنگ بم لە دۆسیەی قاچاخچیەکان، کۆڵم نەدا تاوەکو ھەمووان تێگەشتن ئەم حوکمڕانە قاچاخچیانە چۆن دزی لە میللەت دەکەن، دوایەمین ھەوڵیان ئەوەیە لە ڕێگای دادگاوە بمانترسێنن، بێمنەت بن و چیتان لەدەست دێت بیکەن."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەوە دەیڵێمەوە، قەبارەی قاچاخی مانگانە لە باشماخ ٥٥ ملیۆن دۆلار زیاترە، لە بازاڕی جگەرەکە نوسینگەی قاچاخیان داناوە و ئێستا تەواوی جگەرە بە قاچاخ دێت، لە عەقاری نوسینگەی قاچاخیان بۆ ئۆتۆمبیل داناوەو ھەموو ئۆتۆمبیلێکی ڕێگا پێنەدراو داخڵ دەکەن."