گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

40 هەزار دینار سزا بۆ چوار هەڵسوکەوتى شۆفێران

2021.01.11 - 11:47
40 هەزار دینار سزا بۆ چوار هەڵسوکەوتى شۆفێران

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى بڕى 40 هەزار دینارى سزاى بۆ چوار هەڵسوکەوتى شۆفێران دیارى کرد.

 

 

بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى (11ى کانوونى دووەمى 2021) لە پەیجى خۆى لە فەیسبوک لەمیانەى بڵاوکردنەوەى ڕونکردنەوەیەک کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە بڕى سزاى 40 هەزار دینارى بۆ چەند سەرپێچییەک بڵاوکردووەتەوە.

 

بەگوێرەى رونکردنەوەکەى بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى بڕى سزاى 40 هەزار دینار بر ئەم سەرپێچییانە دیارى کراوە:

بەکارهێنانى مۆبایل لەکاتى شۆفێریکردن، دانەپۆشینى بارى ئۆتۆمبیلى بارهەڵگر بەشێوەی پتەو، بوونى تابلۆى بیانى لەژێر تابلۆى عێراقى، هەڵنەگرتنى ئاگرکوژێنەرەوە و سێگۆشە.