ناس کورد-
سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم بەگوێرەی داهاتی پێشبینیکراوی پڕۆژەبودجەی 2021 دادەڕێژێت و یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمیش بۆ کاروباری دارایی دەڵێت، دەسەڵات بە وەزارەتی دارایی دراوە لێبڕینی موچە لە بودجەی 2021ی هەرێم ڕێکبخات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە بۆ ساڵی 2021 پڕۆژەبودجەی هەبێت و پڕۆژەکە بنێرێتە پەرلەمانی کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش هەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانانی ڕاسپاردووە دەست بە ئامادەکردنی پڕۆژەکە بکەن.
زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان (دووشەممە 11ی کانوونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "دوو سیناریۆ لەبەردەم حکومەتی هەرێمدایە بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەبودجەی 2021، یەکەم، پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق پەسەند بکرێت و %12.67ی بودجە لە بەغدا وەربگرێت کە ئێمە بەردەوام جەخت لەوە دەکەینەوە."
وتیشی، سیناریۆی دووەمیش ئەوەیە ئەگەر لەگەڵ بەغدا ڕیکنەکەوت، بە پشتبەستن بە داهاتی نەوت و ناوخۆ و خاڵە سنورییەکان بودجە دابڕێژێت.
لە ئەگەری دووەمدا و ڕێکنەکەوتن لەگەڵ بەغدا دیارنییە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت مانگانە لەکاتی خۆیدا موچە بدات یاخود نا، بۆیە ئەگەرێک هەیە بە چەسپاندنی لیبڕینی موچە لە چوارچێوەی بودجەی 2021دا.
سەرۆکی لیژنەی دارایی دەڵێت، "بودجە لە سێ بەش پێکهاتووە، داهات و خەرجی و کورتهێنان، بێگومان موچەش لەچوارچێوەی خەرجییەکاندایە و ئەگەر کورتهێنان هەبێت ئەوا دەبێت ڕێکبخرێتەوە."
جەختیشیکردەوە، "هێشتا نازانین بودجەکە لەسەر کام سیناریۆ و بەچ شێوازێک دادەڕێژرێتەوە، بەڵام دڵنیام ئەو پرسە مشتومڕی زۆر لە پەرلەمان دروستدەکات و هیوادارین لەگەڵ بەغدا ڕێکبکەون و نەگەینە ئەو دۆخە."
ئەمڕۆ دووشەممە 11ی کانوونی دووەمی 2021، ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئابوری لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بە دەنگی ئەمریکای وت، " وردەکاریی لێبڕینی موچە و چارەنووسی مووچە نەدراوەکانی هەرێم لای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورییه كه چۆن ئه‌وه ڕێكده‌خاته‌وه، به‌ڵام ئێستا لەچوارچێوەی پڕۆژەیاسای 2021 ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه دراوه به‌هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و پلان دانان بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا."
ئاماژەی بەوەشكردووە، " پشت به‌ستنی ئێمه له‌سه‌ر داهاتی نه‌وت و داهاتی ناوخۆی خۆمانه ئه‌گه‌ر به‌غدا پاره‌مان بۆ نه‌نێرێت، پێم وایە ده‌توانیین چاكی بكه‌ینه‌وه یه‌كه‌م له‌كاتێكی دیاریكراودا مووچه دابه‌ش بكرێت، نه‌ك له‌وه‌ی كه زۆر دوابكه‌وێت، هەروەها ڕێكخستنهوهیهتی به‌پێی كاته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو مووچه خۆرێك بزانێت له‌چه‌ندی مانگدا مووچه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه خاڵێكی زۆر گرنگه كه ته‌ركیزی بكه‌ینه سه‌ر، ئه‌وه‌ی تریش ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر بڕی ئه‌و داهاته‌ی كه له‌به‌ر ده‌ست ده‌بێت، به‌پێی ئه‌وه مووچه‌كه دابین ده‌كه‌ین."