گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

یاساى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان هەموار دەکرێتەوە 

2021.01.11 - 11:11
یاساى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان هەموار دەکرێتەوە 

ناس کورد-

لیژنەى یاسایى لەپەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، دەیانەوێت یاسایەکى نوێ بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان دابڕێژن هاوشێوەى یاسای هەڵبژاردنى پەرلەمان فرە بازنەى بێت.

 

ڕێبوار هادى، سەرۆکى لیژنەى یاسایى لەپەرلەمانى عێراق (11ى کانوونى دووەمى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ڕایگەیاند، پەرلەمان پێشتر یاسای بۆ ئەنجومەنى پارێزگاکان دەرکردووە ئەوکاتە پشتبەستراوە بە سیستمى سانت لیگۆ.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، پەرلەمان دەنگى بۆ یاساى هەڵبژاردنەکاندا ئەمەش واى کردووە لیژنەکەیان ئامادەسازى بکەن بۆ داڕشتنى یاسای هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان لەداهاتوودا ئەوەش بەپێى سیستمێک کە یاسای هەڵبژاردنى پێشوەختەى پەرلەمان پیادەى دەکات.

 

لاى خۆشیەوە، محەمەد عەزاوى جێگرى سەرۆکى لیژنەکە بەڕۆژنامەکەى وتووە، یاساکە هاوشێوەى یاساى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمان دەبێت بەشێوازى فرە بازنەیى.