گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

حکومەتى هەرێم 11 بڕیارى لەبارەى باج و رسومات دەرکرد

2021.01.11 - 09:41
حکومەتى هەرێم 11 بڕیارى لەبارەى باج و رسومات دەرکرد

ناس کورد-

بەمەبەستى ڕێکخستنى سیستمى کۆکردنەوەى باج و رسومات، حکومەتى هەرێمى کوردستان 11 بڕیارى دەرکرد.

 

لەمیانەى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا کە لە وەزارەتى دارایى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەنجامدرا بڕیارێکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى ڕێکخستنى باج و رسومات خرایەڕوو.

 

بەگوێرەى بڕیارەکان لەمەودوا 20%ی باج لە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت و راستەوخۆش باجی دەرامەت لە کارمەندانی کەرتی تایبەت وەردەگیرێت.