ناس کورد-
یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری دارایی ڕایگەیاند، لە 15ی مانگەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات.
ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری دارایی (دووشەممە 11ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، " حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 15ی ئەم مانگەوە ده‌ست ده‌كاته‌وه به‌دابه‌شكردنه‌وه‌ی مووچه و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری لیسته‌كانی ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌و بابه‌ته."
حەملان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، "حکومەت ساڵی دارایی هه‌یه خۆی له 20/1 ده‌ست پێ ده‌كات تا 20/12 كه حساباتی دارایی داده‌خرێت پێی ده‌ڵێن ساڵی دارایی كه له 20/1 ده‌كرێته‌وه، بەڵام حکومەتی هەرێم لە 15/1 دەستدەکاتەوە بە دابەشکردنی موچە.