گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاتی گەیشتنی ڤاکسین بۆ عێراق

بەفەرمی تەندروستیى عێراق کاتی گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشكراکرد

2021.01.11 - 08:51
بەفەرمی تەندروستیى عێراق کاتی گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشكراکرد

ناس کورد- 

وەزارەتى تەندروستیى عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیاى فایزەرى ئەمەریکیدا گرێبەستیان بۆ هێنانى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا واژۆ کردووە و لەدوو مانگى داهاتووشدا گوژمەى یەکەم دەگات.

 

لەلێدوانێکى دا بۆ ڕۆژنامەى سەباح کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، سەیف بەدر، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستیى عێراق (دووشەممە 11ى کانوونى دووەمى 2021) ڕایگەیاند، "عێراق لەگەڵ کۆمپانیاى فایزەر بۆ هێنانى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا گرێبەستى واژۆ کردووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا یەکەم گوژمەى ڤاکسینەکە دەگاتە دەستمان." 

 

باسى لەوەشکردووە، بەپێى ڕێککەوتنى یەکەم لەگەڵ فایزەر، عێراق ملیۆنێک و 500 هەزار بەشى لە ڤاکسینەکە بەردەکەوێت و لەناو سێ مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا ڕادەستى دەکرێت واتا لەدوو مانگى داهاتوودا.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، هەروەها لەگەڵ هاوپەیمانێتى نێودەوڵەتی هەماهەنگیان هەیە کە بڕیارە بەسەرپەرشتى ڕێکخراوى تەندروستیى جیهانى  ڤاکسین بۆ 180 وڵات دابین بکەن و بەوهۆیەشەوە پشکى عێراق دابینکراوە و کە بەڕێژەى 20%ی دانیشتووان و دەتوانرێت هەشت ملیۆن کەسی پێ بکوترێت. 

 

بەوتەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، دابەشکردنەکەشى بۆ هەموو پارێزگاکان دەبێت لەڕێگەى نەخۆشخانەکانەوە و بەپێى گرنگى لەپێشینە دەدرێتە خەڵک و کوتانەکەشى ناچارى نیە و ئەوەش ڕاست نیە کە عێراق ڤاکسینەکەى ڕەتکردووەتەوە.