ناس کورد-
لەدوای بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی نەوت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەرزبوونەوەی نرخ وەستا و تەنانەت کەمێک بەرەو دابەزینیش گەڕایەوە و بەرمیلێک خاوی برێنت بەرامبەر 55 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت (دووشەممە 11ی کانوونی دووەمی 2021) بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر 55 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەڕێژەی %0.66 نرخەکەی دابەزیوە.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی "ئەمەریکی" بەرامبەر 51 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش بەڕێژەی %0.46 نرخەکەی لەدەستداوە.
لەدوای دەستپێکردنی کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا لە چەند وڵاتێکی جیهاندا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بۆیەکەمجار لەدوای دابەزینی نرخەکەی بەهۆی کۆرۆناوە گەیشتەوە سەروو 55 دۆلار و تاوەکو ئێستاش بە بەرزی ماوەتەوە.