گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

تەندروستى عێراق کاتى گەیشتنى ڤاکسینى فایزەرى ئاشکراکرد

2021.01.10 - 23:28
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى عێراق کاتى گەیشتنى ڤاکسینى فایزەرى ئاشکراکرد

ناس كورد-

وەزارەتى تەندروستى و ژینگەى عێڕاق کاتى گەیشتنى ڤاکسینى کۆرۆناى ئاشکراکرد و جەختیلەوەکردەوە، کۆمپانیاکە کارمەندانى عێڕاقى لەسەر کوتان بە ڤاکسینەکە ڕادەهینێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ریاز حلفى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى لە وەزارەتى تەندروستى و ژینگەى عێراق (یەکشەممە 10ى کانونى دووەمى 2021) لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێڕاقییە کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند، کۆمپانیاى فایزەر ڕاهێنان بە کارمەندانى عێڕاقى دەکات بۆ بەکارهێنانى ڤاکسینەکەیان.

 

باسى لەوەشکردوە، هەفتەى داهاتوو یاخود لەماوەى دوو هەفتەدا گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکەدا دەکرێت، لەسەرەتا یاخود ناوەڕاستى مانگى داهاتووش ڤاکسینەکە لە عێڕاق بەردەست دەبێت.

 

بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى لە وەزارەتى تەندروستى و ژینگەى عێراق جەختیلەوەشکردوەتەوە، وەزارەتیش پلانێکى تایبەتى بە ڤاکسینەکە و دابینکردنى ساردکەرەوە داناوە.