گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’ئەمریکى بومایە دەنگم بە ترامپ دەدا’

کچەکەى رەفسنجانى نهێنیەکى نێوان باوکى و قاسم سولەیمانى ئاشکرا دەکات

2021.01.10 - 22:44
App store icon Play store icon Play store icon
کچەکەى رەفسنجانى نهێنیەکى نێوان باوکى و قاسم سولەیمانى ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

کچەکەى هاشمى رەفسنجانى سەرۆکى کۆچکردوى ئێران ڕایگەیاند، دەستوەردانى ئێران لەشەڕى سوریا بووەتە هۆى کوژرانى 500 هەزار کەس و باوکى دژى دەستوەردان بووە لە شەڕى ئەو وڵاتە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

فائزە رەفسنجانى (10ى کانوونى دووەمى 2021) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پێگەى "انصاف نيوز" کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە باسى لەوەکرد، باوکى کە پۆستى سەرۆکى کۆمەڵەى دیاریکردنى بەرژەوەندیەکانى ئێران بوو (دواى کۆتایى هاتنى ولایەتى سەرۆکایەتى) دژى بەشداریکردنى ئێران بوو لە شەڕى سوریا و ئەوەشى بە قاسم سولەیمانى فەرماندەى پێشوى فەیلەقى قودس وتبوو لەسەرەتاوە.

 

باسى لەوەشکرد، پێش ئەوەى بچێتە سوریا سولەیمانى ڕاوێژى بە باوکم کرد و ئەویش پێى وت کە نەچێتە ئەوێ، لە یادى تیرۆرکردنى سولەیمانى کەس نابینین باسى ئەوە بکات کە کردى، بەڵام باوکم کەسێکى زیرەک و دوربین بوو، ئامۆژگارى ئەوەى کرد نەڕوات، هەروەها راستیشى کرد.

 

کچەکەى رەفسنجانى کە پەرلەمانتارى پێشوشە پرسیارى ئەوەش دەکات، هەڵسوکەوتەکانى سولەیمانى و سیاسەتى بەرگریمان چ ئەنجامێکى هەبوو؟ چى پێشکەشکردین لە بوارەکانى ئابوریى و ئازادیەکان و سیاسیەتەکانى دەرەوە؟ سیاسەتى بەرگرى هیچ شتێکى پێشکەش نەکردین کە شانازى پێوە بکەین.

 

سەبارەت بە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا فائزە جەختیلەوەکردوەتەوە، هیواى وابوو دۆناڵد ترامپ سەرکەوتن بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەى فشار بخاتە سەر ڕژێمى ئێران تا سیاسیەتەکانى بەرامبەر گەلەکەى بگۆڕێت، بەڵام ئەوە لە سەردەمى دیموکراتەکاندا نایەتەدى، چونکە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئێراندا نەرمترن، بۆیە ئەگەر ئەمریکى بوایە دەنگى بە ترامپ دەدا.