گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

نەخشەی دابەشبوونی بەفر و بارانەكەی كۆتایی هەفتە بڵاوكرایەوە

2021.01.10 - 22:07
نەخشەی دابەشبوونی بەفر و بارانەكەی كۆتایی هەفتە بڵاوكرایەوە

ناس کورد- 

كەشناسێکى دیارى عێڕاقى بڵاویکردەوە، هەفتەى داهاتوو بەفر بەرزاییەکانى پارێزگاى سلێمانى و باکورى هەولێر و دهۆک دەگرێتەوە.

 

سادق عەتیە کەشناسى دیارى عێڕاقى لە بڵاوکراوەیەکدا لە ئەکاونتى خۆى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچونى بۆ کردوە (یەکشەممە، 10ى کانونى دووەمى 2021) بڵاویکردەوە، نزمە پاڵەپەستۆیەک کە کاریگەرى نیمچە جەمسەرى هەیە لە کۆتایى ئەم هەفتەیە ڕوو لە ناوچەکە دەکات.

 

باسى لەوەشکردوە، لەکاتى تێپەڕبونى ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەدا بارستەیەکى هەواى سارد لە سەرەتا و ناوەڕاستى هەفتەى داهاتوو دێت و دەبێتە هۆى بارینى بەفر لەناوچە بەرزەکانى سلێمانى و باشورى هەولێر و دهۆک، لەوانەشە بگاتە ناوچە نزمەکان و ناو شارەکان.

 

نەخشەى 1: شوێنى نزمە پاڵەپەستۆکە

 

 

نەخشەى 2: پێگە و بڕى بارانبارین (ناوچە سپیەکان ئەگەرى کەمە)