گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

چوار بڕیار لە دارایی نوێنەرانەوە لەبارەی بودجەی 2021

2021.01.10 - 21:59
App store icon Play store icon Play store icon
چوار بڕیار لە دارایی نوێنەرانەوە لەبارەی بودجەی 2021

ناس کورد- 

کۆبوونەوەکانى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێڕاق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژە یاساى بودجە بەردەوامە و چوار بڕیارى لەو بارەیەوە دەرکرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی راگەیەنراوێکى پەرلەمانى عێراق (یەکشەممە، 10ى کانونى دووەمى 2021) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، ڕێنمایى دەرکراوە بۆ پێکهێنانى لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر بودجە سەربەخۆکانى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى و ئەنجومەنى نوێنەران و کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى مافەکانى مرۆڤ و ئامادەکردنى لێکۆڵینەوەیەک تایبەت بەو بودجانە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها نوسراوێک ئاراستەى وەزارەتى دارایى کراوە بۆ زانینى کۆى گشتى قەرزە ناوخۆیى و دەرەکییەکان تا 2020/12/31 و داتاکانى تایبەت بە خەرجیەکانى 2020 و ئەو بەخشین و دیاریانەى کە لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى و دامەزراوەکان و ڕێکخراوەکان دراوە، ئەوەش سەرەڕاى بڕى خەرجى پترۆدۆلار بۆ دڵنیابونەوە لەوەى کە گەیشتوە بەوانەى شایستەن.

 

لیژنەى دارایى جەختیلەوەشکردوەتەوە، هەروەها ڕێنمایى ئەوە دەرکراوە میواندارى بەڕێوەبەرى گشتى کۆمپانیاى "سۆمۆ" و چەند بەڕێوەبەرێکى تر بکرێت و گفتوگۆ لەسەر داهاتى نەوت و نرخى دیاریکراوى نەوت لە پرۆژە یاساى بودجە و نرخى ئێستا بکرێت.

 

لەگەڵ ئەوەشدا لیژنەکە گفتوگۆى لەسەر پشکى پارێزگاکانیش کردووە بەتایبەتى ئەو پارێزگایانەى پێشتر پرۆژەکانیان وەستاوە و خزمەت نەکراون، ڕێنماییش هەیە بۆ میواندارى کردنى سەرۆکى سندوقى ئاوەدانکردنەوەى ناوچە زیان لێکەوتوەکان بەهۆى تیرۆرەوە، ئەوەش لەپێناو زانینى ئەو بڕە پارەیە بۆ هەر پارێزگایەک خەرجکراوە لەو کاتەوەى دامەزراوە تائێستا.