گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’گەندەڵى و بندیوار’’

ڤیدیۆ..وەزیرى پێشمەرگە ’’رێگریکردن لە چاکسازیی’’ ئاشکرادەکات

2021.01.10 - 19:52
ڤیدیۆ..وەزیرى پێشمەرگە ’’رێگریکردن لە چاکسازیی’’ ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

وەزیرى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، دڵنیان پڕۆسەى چاکسازیی پێشمەرگە رێگرى دێتەبەردەم، بەڵام هەرگیز ناتوانرێت رێگرى لەو شەپۆلە بەهێزەى چاکسازیی بکرێت.

 

شۆرش ئیسماعیل (یەکشەممە 10ى کانونى دووەمى 2021) لە پەیامێکى ڤیدۆییدا کە "ناس کورد" بینیویەتى ئاماژەى بەوەکردووە، چاکسازیی لە وەزارەتى پێشمەرگە دەستیپێکردووە و گەندەڵى و بندیوار ناهێڵێت.

 

هەروەها جەختیکردووەتەوە کە هیوادارن بگەن بە پەیوەندییەکى باشتر و رێککەوتنێکى گونجاو لەگەڵ سوپاى عێراق تا مەترس داعش لە بۆشایی ئەمنى بەرفراوان دوربخەنەوە.