ناس کورد-
ئەندامێکى سەرکردایەتى پارتى رایگەیاند، پارتییەکان بەنانە ڕەقە دەستیان بەخەبات کردووە و ئێستاش ئەوە هەڵدەبژێرنەوە.
ئەحمەد کانى لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى "لەنێوان سەلبی ئیرادە و پاراستنی کەرامەتی تاکی کوردستانی و قەوارەی ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانیەکان و ئیمتیازاتە ژیانیەکان بەھەر ئاستێك و ھەر ڕادەیەك بێت، پارتیەکان جارێکی تر نانە ڕەقە ھەڵدەبژێرن و پارێزگاری لە خاك و نەتەوەو نیشتیمان دەکەن".
دەشڵێت "ئەوان بیلبیلەی چاوانیان لە دەست بدەن کوردستان لەدەست نادەن".