گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوار كێڵگەی گاز لەهەرێمدان

شارەزایەك: گرێبەستی دانا گاز لە كوردستان بۆ 28 ساڵیترە و خراپترینە

2021.01.10 - 18:22
شارەزایەك: گرێبەستی دانا گاز لە كوردستان بۆ 28 ساڵیترە و خراپترینە

ناس كورد_

شارەزایەكی نەوت و گاز بڵاویكردەوە كە گرێبەستی حكومەتی هەرێم لەگەڵ داناگاز تا ساڵی 2049 درێژكراوەتەوە و لەخراپترین جۆرەكانی رێككەوتنە، كۆمپانیاكەش سێ ساڵ بەر لەئێستا بڕی دوو ملیار و 239 ملیۆن دۆلار قەرەبووی هەڵگرتووە. 

 

 

یادگار سدیق، لە ڕێكخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت، لە روونكردنەوەیەكی شیكاریدا ئەمڕۆ (10 كانون الثاني 2021) كە وێنەی لای "ناس كورد" هەیە، باس لەوە دەكات هەرێمی كوردستان لەسەکتەری گازدا چەند ناوچە و کێڵگەیەکی دیاری کراو هەیە، كە تەنها چوار گڵێگەن؛ کۆرمۆر ـ چەمچەماڵ، خورمەڵە، دووانەکەی تریش  هێشتا لە قۆناغی هەڵسەنگاندن و پەرەپێداندان.

 

بەپێی شیكارەكەی روونبین، کۆمپانیای پێرێڵ لە چەمچەماڵ کە پێکدێت لە پێنج کۆمپانیا لە کێڵگەی گازی کۆرمۆرـ چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی وەبەرهێنان دەکات كە بە دانا گاز ناسراوە و گرێبەستەكەشی "یەکێکەلە خراپترین گرێبەستەکانی هەرێم چونكە تەنها تا 650 ملیۆن پێ سێجا دابین دەکات و بەبۆری دەگوازرێتەوە بۆ وێستگەکانی وەبەرهێنانی کارەبا لە چەمچەماڵ و هەولێر، زیادەی ئەو گازەشی بەرهەم دێت کۆمپانیا خۆی دەیفرۆشێت لەگەڵ کۆندێنسینت و ئێڵ پی جی یان دەیكاتە گازی ماڵان ئەوەش موڵکی کۆمپانیا وەبەرهێنەکەیە.

 

شیكارەكە باس لەوەش دەكات هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2017 بڕی 2 ملیار و 239 ملیۆن دۆلاری وەك قەرەبوو هەڵگرتووە و ماوەی گرێبەستەكەشی تا ساڵی 2049 یە.

 

بەپێی زانیارییەكانی شارەكەی ڕوونبین کێڵگەی میران لە ناوچەی بازیان لەسلێمانی و بنەباوێ لە هەولێر، دوو کێڵگەی  گازین و گەنێڵ ئەنێرجی پەرەپێدانی تێدا دەکات و بڕیارە گرێبەستێکی جیا لەگەڵ هەرێم بکات بۆ جیاکردنەوەی گرێبەستی نەوت لە گاز، سەبارەت بە گرێبەستی فرۆشتنیش زیاد لەساڵێکە لەگەڵ هەرێم نەگەشتوون بەڕێکەوتن.

خشتەی دابەشبوونی كێڵگەكانی گاز لە كوردستان: 

me_ga.php?id=2126