گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دەستی کوردیان بەستووەتەوە’’

پەرلەمانتارێکى کورد: کوتلە عەرەبییەکان لەپرسی بودجەدا زۆرینە و کەمینە بەرامبەر کورد بەکاردەهێنن

2021.01.10 - 17:39
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکى کورد: کوتلە عەرەبییەکان لەپرسی بودجەدا زۆرینە و کەمینە بەرامبەر کورد بەکاردەهێنن

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکى کورد لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، دوای خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەى بودجە لە پەرلەمان کوتلە عەرەبییەکان مەبدەئی زۆرینە و کەمینە بەرامبەر کورد بەکاردەهێنن لە پەرلەمان و تەوافق لەبەرچاو ناگرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بلێسە جەبار فەرمان پەرلەمانتارى فراکسیۆنى یەکێتى لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى "عەرەب بەپێی یاسا دەستی کوردیان بەستووەتەوەو دەیانەوێ هەرێم هەموو نەوت رادەست بکات. شەڕی ئەم جارەی عەرەب و کورد لەسەر ماف و ئازادی نیە، لەسەر نان و قوت و ئابوریە".

 

دەشڵێت "باوەڕ ناکەم بەبێ رێککەوتنی سیاسی لەدەرەوەی پەرلەمان هیچ پێشنیارو دەنگی کوتلە کوردستانیەکان لەناو پەرلەمان بەجدی وەربگرن".

 

دوێنی شەممە 9ى کانونى دووەمى 2021 پەرلەمانى عێڕاق لەسەر پرۆژە یاساى بودجەى ئەمساڵ کۆبووەوە و خوێندنەوەى یەکەمى پرۆژە یاساکەى کۆتایى پێهێنا.  

 

لە پڕۆژەکەدا، پشکی هەرێم بە %12.67 دیاریکراوە، بەمەرجی ڕادەستکردنی نەوت نیوەی داهاتی دەروازە سنورییەکان، بەڵام دیار نییە ئەو بڕگەیە وەک خۆى تێدەپەڕێت یاخود نا.  

 

پێشتر، بەهار مەحمود، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان (شەممە 9ی کانوونی دووەمی 2021) بە " ناس کورد"ی ڕاگەیاند، " پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 زۆر بە باشی لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان داڕێژراوەتەوە، بەڵام ئەوەی جێی داخە تائێستا حکومەتی هەرێم هیچ هەنگاوێکی ئەرێنی نەهاویشتووە کە ببێتە مایەی نیاز پاکی بۆ حکومەتی  فیدڕاڵی و لایەنە شیعە و سوننەکان و تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسەکە".   

  

وتیشی "دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان نیاز پاکی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان لە بارەی بودجەی 2021دا نیشانبدات، پێویستە بە زووترین کات شاندێکی سیاسی ڕەوانەی بەغدا بکات، بەڵام زۆر بەداخەوە حکومەتی هەرێم  زۆر بێ باکە لەو بارەیەوە، نازانین هۆکارەکەی چییە".