گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم هەڵوێستى لەبارەى بڕیارەکەى ئەمریکا

فالح فەیاز داواى ’رێککەوتنى ئاشکراى’ هەرێم و بەغدا دەکات

2021.01.10 - 17:29
App store icon Play store icon Play store icon
فالح فەیاز داواى ’رێککەوتنى ئاشکراى’ هەرێم و بەغدا دەکات

ناس کورد-

سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى رایگەیاند، پێویستە چارەسەرى نێوان حکومەتى ناوەند و هەرێمى کوردستان ڕێککەوتنێکى ئاشکرا بێت و سەرجەم ئەجێندا شاراوەکان هەڵبوەشێنرێنەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

فالح فەیاز، سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى (یەکشەممە، 10ى کانوونى دووەمى 2021) لەبۆنەى ماتەمینى ساڵیادى کوشتنى "ئەبومەهدى موهەندیس" جێگرى پێشوى سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى و "قاسم سولەیمانى" فەرماندەى پێشوى فەیلەقى قودسى ئێران لە وتەیەکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە لە شارى کەرکوک وتى "پێویستە چارەسەر لەنێوان حکومەتى ناوەند و هەرێمى کوردستان لە ڕێگەى ڕێککەوتنێکى ئاشکراوە بێت".

 

فەیاز جەختیلەوەشکردەوە، هەروەها پێویستە سەرجەم ئەجێندا شاراوەکان لەو بارەیەوە هەڵبوەشێنرێنەوە.

 

سەبارەت بە کێشەکانى کەرکوک باسى لەوەکرد، پێویستە چارەسەرى کۆتایى لە کەرکوک بە ڕێککەوتنى سەرجەم ڕۆڵەکانى پارێزگاکە بێت بە پشتگیرى نیشتمانى و یەک عێراق و سەروەرى دەستور، پێویستە ماف بە هەموان بدرێت و زۆرینە لە ڕێگەى چەکەوە یاخود هەر شتێکى تر ڕەتبکرێتەوە.

 

سەبارەت بە سەپاندنى سزا بەسەریدا لەلایەن وەزارەتى خەزێنەى ئەمریکاوە، فەیاز وتى "ئەوەى خۆى لەم بارودۆخەدا بە بەهێز دەزانێت پێویستە دانا بێت، چۆک بۆ بڕیارەکانى سزا و ئاسایى کردنەوەى پەیوەندیەکان دانادەین لەپێناو ڕاکێشانمان".

 

ڕۆژی (هەینی، 8ی کانوونی دووەمی 2021)، وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا سزاى بەسەر فالح فەیاز سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبیدا لە عێراق سەپاند.    

  

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا (هەینی، 8ی کانونی دووەمی 2021) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە "ئەندامانى هاوپەیمان لەگەڵ ئێران لە حەشدى شەعبى، هێرشیان کردووەتە سەر هاوڵاتیانى مەدەنى عێراقى کە خۆپیشاندانیان کردووە دژى گەندەڵى و بێکارى و خراپى دۆخى خزمەتگوزاریی و دەستوەردانى ئێران لە کاروبارى عێراق".      

  

ئاماژەى بەوەشکردووە "فالح فەیاز بەشێکە لەو شانەى قەیرانەى کە لە بنەڕەتدا لە سەرکردەکانى حەشدى شەعبى پێکهێنرا لەکۆتایی ساڵى 2019 بۆ سەرکوتکردنى ناڕەزاییەکانى عێراق بە پشتیوانى سوپاى پاسدارانى ئێرانى و فەیلەقى قودس".