گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بڕیارى نوێ لەبارەى بڕینى موچەى سەدان فەرمانبەر و دادوەر درا

2021.01.10 - 16:50
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارى نوێ لەبارەى بڕینى موچەى سەدان فەرمانبەر و دادوەر درا

ناس کورد-

 

جێگرى سەرۆکى سەرۆکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى کوردستان چەند بڕیارێکى نوێی حکومەتى لەبارەى بڕینى موچەى فەرمانبەران و دادوەرانەوە ئاشکراکرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێڤیدار ئەحمەد لەلاپەڕەى خۆى لەفەیسبوک (یەکشەممە 10ی کانوونی دووەمی 2021) کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى، بەپێی چەند بڕیارێکى نوێ ٤٠٧ ملیۆن دینار لە موچەی مانگانەی ٤٩٢ فەرمانبەری حکومەت بڕدرا. ٨٧ ملیۆن دینار مانگانە لە مووچەی خانەنشینی ١٠٣  حاکم کەمکرایەوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، ھەر فەرمانبەرێک زیاتر لە یەک موچەی ھەبێت . ئەوا دوای ئەوەی لێیدەبڕدرێت ٢٠٪‏ تاوەکو ٤٩٪‏ی لەجیاتی ئەو موچانەی وەرگرتووە، مانگانە لە موچەکەی دەبڕدرێت. واتە ئەوەی ئەوەندە ساڵە وەریگرتووە لێى دەسەنرێتەوە.

 

پێشتر سەعید مستەفا، جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، " پرۆسەی چاكسازی لە ھەرێمی كوردستان بەردەوامە و تا ئێستا زیاتر لە 26 هەزار مووچەی نایاسایی بڕدراوە، ئەوەش دەبێتە ھۆی ئەوەی داھاتێكی باش بۆ حكومەت بگەڕێتەوە."  

  

وتیشی، " ئێستا كار لەسەر دۆسییەی خانەنشینانی پلە باڵا دەكرێت، كە سەرووی ھەزار پلەیە و دۆسییە بە دۆسییە پێداچوونەوەی پێدا دەكرێت و ھەر خانەنشینێكی پلە باڵا بە مافی خۆی خانەنشین نەكرابێت، لە هەر پلەیەکدا بێت مووچەکەی دەبڕدرێت لە ماوەیەكی نزیكدا یەكلایی دەكرێتەوە و ئەنجامەكەی ڕادەگەیەندرێت."  

  

سەبارەت بە چاکسازیکردن لە وەزارەتی پێشمەرگە و بڕینی موچەی بندیوارەکان، جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی ئاماژەی بەوەکرد، "لیژنە بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنراوە و چاکسازییەکان و بڕینی موچە نایاساییەکان سەرجەم وەزارەتەکان دەگرێتەوە و لە وەزارەتی پێشمەرگەش کارەکان دەستیانپێکردووە بەتایبەت لە هێزەکانی 70 و 80."  

  

ڕوونیشیکردەوە، "هەر لەمساڵدا یەکلاییکردنەوەی دۆسییەی موچەخۆرانی یەکەکانی 70 و 80-ش تەواو دەبێت و موچە نایاساییەکان دەبڕدرێن، بەڵام پێویستە لەو پرسەدا یەکێتی و پارتی هاوکاربن و هەماهەنگییان هەبێت."  

  

باسی لەوەشکرد، "حكومەت بڕیاری داوە پەرلەمان لە ھەموو چاكسازییەكان ئاگادار بكاتەوە و لە ماوەی ڕابردوودا راپۆرتی سێ مانگی بۆ پەرلەمان ڕەوانە كرد، بڕیارە لە مانگی داهاتووشدا راپۆرتی دووەم بۆ پەرلەمان رەوانە بكات، بۆ ئەوەی پەرلەمانیش ئاگاداری هەنگاوەکانی چاکسازی بێت."