گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

مرۆڤ پێویستى بە چەند ڕۆژە بۆ ڕزگاربون لە خووە خراپەکان؟

2021.01.10 - 16:28
App store icon Play store icon Play store icon
مرۆڤ پێویستى بە چەند ڕۆژە بۆ ڕزگاربون لە خووە خراپەکان؟

ناس كورد- 

کاتێک مرۆڤ دەکەوێتە داوى یەکێک لە خووە خراپەکانەوە وەک جگەرەکێشان، دواى ماوەیەک دەیەوێت وازى لێبهێنێت، بەڵام ئەم پرۆسەیەش سەختە، ئەوەش بەهۆى ئەو حەز و ئارەزووەى بۆ ئەو خووە دروست بووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ماڵپەڕى "ساینس ئەلێرت"ى زانستى لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردوەتەوە، مرۆڤ هەوڵى وازهێنانى لە زۆر شت دەدات، وەک خواردنى ناتەندروست و جگەرەکێشان و چەندین خووى تر، پرسیارى ئەوەش لاى زۆرێک دروست دەبێت کە پێویستیان بە چەند ڕۆژە تا بتوانن دەستبەردارى ئەو خووە ببن و باشتر ببن.

 

ئەوەش هاتووە، ئەو ماوەیەى کە مرۆڤ پێویستى بەوەیە دەستبەردارى ئالودەبوون ببێت 21 ڕۆژە، ئەوەش بە پشتبەستن بە کتێبى دەرونزانى ناسراو بە "سایکۆ سایبەر نیتیکس"ى ماکسوێڵ ماڵتز بەستراوە کە لە ساڵى 1960 نوسیویەتى.

 

ماڵپەڕەکە ئەوەشى ڕونکردوەتەوە، ماڵتز کە پزیشکى جوانکارى بووە بۆ دۆزینەوەى ئەو ماوەیە پشتى بە کارەکەى بەستووە کە هەمان ئەو ماوەیەیە کەسێک کە نەشتەرگەرى جوانکارى کردووە و پێویستیەتى بۆ ڕاهاتن لەسەر دەموچاوە نوێکەى.

 

پێشتر لەساڵى 2009 لە لێکۆڵینەوەیەکدا لە بەرتیانیا ئاماژە بەوە درا، کاتێکى دیارى کراو نییە بۆ ئەوەى مرۆڤ واز لە خوویەکى خراپ بهێنێت، هەروەها لێکۆڵینەوەیەک کراوە کە 96 کەس بەشدار بوون و ماوەى 12 هەفتەى خایاندووە و بۆیان دەرکەوتووة مرۆڤ بە ماوەى 66 ڕۆژ لەسەر خوویەکى بەردەوام بێت ئەوا دەبێت بە ئالودەبوون، ئەوەش بەشێوەیەکى گشتى.

 

جەختلەوەشکراوەتەوە، بەڵام لە مرۆڤێکەوە بۆ یەکێکى تر جیاواز بووە و هەیە تەنها 18 ڕۆژى ویستووە و هەشبووە 254 ڕۆژى ویستووە، سەرەڕاى ئەوەش مرۆڤ هەبووە کە ماوەى 3 هەفتەش لەسەر جگەرەکێشان بەردەوام بووە بەڵام نەبووە بە ئالودەبون و دواتر خواستى لەسەرى نەبووە، ئەوەش واتاى ئەوە نییە کە مرۆڤ ناتوانێت لەسەر وازهێنان لە خووە خراپەکان ڕابێت، بەڵام پێویستى بە کاتە.