ناس کورد-
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند، پلەبەرزکردنەوەی پێشمەرگە بۆ ساڵی 2016 و 2017 گەیشتووەتە وەزارەت و پاش کەمێکی تر لێدوانێکی تایبەت لەوبارەیەوە بڵاودەکەنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی کانوونی دووەمی 2021، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "پلە بەرزکردنەوەی پێشمەرگە بۆ ساڵەکانی 2016 و 2017 گەشتووەتە وەزارەتی پێشمەرگە و پاش کەمێکیتر وەزیری پێشمەرگە لە لێدوانێکی تایبەتدا ڕایدەگەیەنێت."
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 23ی ئابی 2020، بڕیاریدا بە پلەرزکردنەوەی پێشمەرگە بۆ ساڵەکانی 2016 و 2017 کە بۆ چەند ساڵێک بوو وەستابوو.