گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

عێراق 60 دەروازەی بۆ دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا کردەوە

2021.01.10 - 11:16
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق 60 دەروازەی بۆ دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا کردەوە

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، بە مەبەستی پێدان و خەرجکردنی ڤاکسینی (فایزەر)ی دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنا 60 دەروازە لە نەخۆشخانەکانی وڵات دابینکردووە، هاوکات هۆشداریشدراوە لە دووبارە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە ئەگەر هاوڵاتیان پابەندی ڕێکارەکانی بەرگرتن لە پەتاکە نەبن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕیاز حلفی، بەڕێوەبەری تەندروستیی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە میانەی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی عێراق (10ی کانونی دووەمی 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند، "وەزارەت پلانی داناوە بۆ دیاریکردنی 60 دەروازە بۆ دابەشکردنی ڤاکسینی (فایزەر)ی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان، ئەو پلانەش هەموو پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە، خەرجکردنی ڤاکسینەکەش تەنها لە نەخۆشخانە حکومییەکان دەبێت".

 

حلفی ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەگەر پێویست بکات وەزارەت دەروازەکان زیاتر دەکات".

 

بەرپرسەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداریشداوە، لە ئەگەری سەرهەڵدانی شەپۆلێکی دیکەی ڤایرۆسەکە و دووبارە بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان بە پەتاکە ئەگەرهاووڵاتیان دەستبەرداری ڕێکارەکانی خۆ پاراستن بن لە ڤایرۆسەکە، بە تایبەتی دوای تەشەنەسەندنی ڤایرۆسە گۆڕاوەکە لە ژمارەیەک وڵاتانی جیهاندا.

 

حلفی ئەوەشی خستووەتەڕوو، "کەمبوونەوی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە لە عێراق ئەوە ناگەیەنێت کە پارێزراوین لە نەخۆشییەکە، ئەگەری هەیە لەکاتی فەرامۆشکردنی ڕێکارەکانی بەرگرتن لە پەتاکە، ڤایرۆسەکە لەپڕدا سەڕهەڵبداتەوە".