گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بخوێنەوە

دۆسیەی تەقەكردن لە تەكیەی كەسنەزانی بە سوڵح كۆتایی پێهێنرا

2021.01.10 - 11:01
App store icon Play store icon Play store icon
دۆسیەی تەقەكردن لە تەكیەی كەسنەزانی بە سوڵح كۆتایی پێهێنرا

ناس کورد-

دۆسیەی هێرشكردنە سەر تەكیەی كەسنەزانی بە بەخشینی هێرشبەرەكان و سوڵح كردن لەلایەن شێخ نەهرۆ محەمەد كەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی قادری كەسنەزانی كۆتایی پێ هێنرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

لە ڕاپۆرتێكی ڤیدیۆیی تەكیەی كەسنەزانیدا لە سلێمانی كە (9 كانونی دووەمی 2021) وێنەی دراوەتە "ناس كورد"، شێخ نەهرۆ محەمەد كەسنەزانی لەو تۆمەتبارانە خۆشبوو كە لەماوەی ڕابردودا تەقەیان لە تەكیەی سەرەكی كەسنەزانی كردبوو لە شاری سلێمانی.


لێخۆشبوون و سوڵحەکە بە ئامادەیی ژمارەیەك كەسایەتی و كەسوكاری دوو بنەماڵە بەڕێوەچوو كە كوڕەكانیان وەك هێرشبەر ئاماژەیان پێ كراوە و شێخ نەهرۆ ئاماژە بەوە دەكات هەڵەیان كردووە، بەڵام ئەمان لێیان خۆش دەبن.


بەوتەی سەرۆكی تەریقەتی قادری بەپێی لێكۆڵینەوەی ئەوان لە ڕووداوەكە هیچ دەستێك لەپشت هێرشەكان نەبووە و "تەنها هەڵەیەك بووە" بەبێ ئەوەی وردەكاریی زیاتر ئاشكرا بكات.

 

پێشتر بەرپرسێکى تەکیەى کەسنەزانى لە سلێمانى ڕایگەیاند، تەقە لە مەزارى شێخ عەبدولکەریم کراوە و هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن.

  

هەژار شێخ محەمەد، ئەندامى ناوەندى رۆشنبیرى تەکیەى کەسنەزانى (27ى تشرينى دووەمى 2020) لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا کە پەیامنێرى "ناس کورد" ئامادەبوو رایگەیاند، هەفتەى رابردوو تەقە لە تەکیە و مەزارى شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریم کراوە، بەڵام ئەو رووداوە تەقەکردنەى ئێوارەى ئەمڕۆ روویداوە، هیچ پەیوەندییەکى بەئەوانەوە نەبووە.  

  

وتیشى پۆلیس و ئاسایش وێنە و ڤیدیۆى کامێراى چاودێرییان بردووە بۆ لێکۆڵینەوەى زیاتر، کەسەکانیش گیراون و دیارە کە کێن.