گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری و زانیاری

دامەزراندنی کۆمپانیایەکی بنەماڵەیی لەلایەن وەزیرە کوردەکەى بەریتانیاوە گومانی دروست کردووە

2021.01.10 - 10:38
App store icon Play store icon Play store icon
دامەزراندنی کۆمپانیایەکی بنەماڵەیی لەلایەن وەزیرە کوردەکەى بەریتانیاوە گومانی دروست کردووە

ناس کورد-

هاوژینی نەدیم زەهاوی، وەزیرە بە ڕەچەڵەک کوردەکەى بەریتانیا بۆ دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بەمدواییە و لە ناوەڕاستی بڵاوبوونەوەی پەتاکە کۆمپانیایەکی دەرمانی دامەزراندووە، ئەوەش بەپێی دەزگای تۆماری کۆمپانیاکانی بەریتانیا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لانە فەوزی جەمیل، خاوەنی 75%ی پشکی کۆمپانیایەکە بە ناوی "وارنی پزیشکیی سنوردار"، کۆمپانیاکە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی 2020 لەژێر ناوی "وارنی زەهاوی سنوردار" دامەزراوە، بەڵام دواتر ناوەکەى گۆڕاوە بۆ ئەوەى ئێستا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

لە ماڵپەڕی دەزگای تۆماری کۆمپانیاکانی حکومەتی بەریتانیا وارنی پزیشکیی سنوردار لەژێر ناوی ئەو کۆمپانیایانە تۆمار کراوە کە تایبەتن بە خانوبەرە، بەڵام ناوەکەى زۆر بە ڕوونی ئاماژە بە کاری پزیشکی و دەرمان دەکات. 

 

هەرچەندە کۆمپانیاکە هیچ ماڵپەڕێکی نییە تاوەکو زانیاری زیاتر بخاتەڕوو بەڵام بەپێی دەزگای تۆماری کۆمپانیاکان، جگە لە لانەی هاوژینی نەدیم زەهاوی، هەردوو کوڕەکەی بە ناوی ئەحمەد شانشاڵ و جەعفەر شانشاڵ بەڕێوەبەرن تێیدا.

 

بەڵام نەدیم زەهاوی بەرگری لە کۆمپانیا بنەماڵەییەکەی دەکات کە لە ناوەڕاستی پەتای کۆرۆنادا دامەزراوە و دەڵێت، کۆمپانیای "وارنی پزیشکیی سنوردار" تایبەتە بە کڕین و فڕۆشتنی موڵک و خانوبەرە و جەخت دەکاتەوە کە هیچ ئەندامێکی خێزانەکەی پەیوەندییان بە کاری حکومەتەوە نییە.

 

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕادیۆی LBCی بەریتانی، نەدیم زەهاوی دەڵێت، ئەو کۆمپانیایە بەنیازی گرێبەستی موڵکداری بووە کە ئەوەش سەری نەگرت.

 

دەشڵێت، "زۆر بە وردی پێتان دەڵێم کە هاوسەرەکەم بەنیازی پرۆژەیەک بووە، پڕۆژەی موڵکداریی بۆ وەبەرهێنان لە سەنتەرێکی چاککردنەوەى برینی مێشک وەک وەبەرهێنانێکی موڵکداریی".

 

باسی لەوەشکردووە کە "ئەوەش سەری نەگرت، بۆیە کۆمپانیاکە لە پڕۆسەی هەڵوەشاندنەوەدایە."

 

ڕۆژی 28ی تشرینی دووەمی 2020، حکومەتی بەریتانیا لە ڕاگەیەنراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند، "بۆریۆس جۆنسنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا نەدیم زەهاوی ڕاسپاردووە وەک وەزیری چاودێری دابینکردنی و گواستنەوەى ڤاکسینی کۆرۆنا."

 

نەدیم زەهاوی چاودێری دابینکردن و گواستنەوەى ڤاکسینی کۆرۆنا دەکات بۆ هەموو ناوچە و نەخۆشخانە و بنکەکان.  

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى

 

هاوکات نەدیم زەهاوی ڕەخنەیەکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێگیرا دوای ئەوەى وەڵامی پرسیاری پێشکەشکارێکی نەزانی کە ئاخۆ چەندە دانە ڤاکسین لە بەریتانیا ئامادەیە.

 

لویس مینچین، پێشکەشکارێکی بی بی سی پرسیار لە نەدیم زەهاوی دەکات (6ی کانونی دووەمی 2021) کە ئاخۆ چەند دانە ڤاکسین ئامادەیە بۆ دابەشکردن، بەڵام ناوبراو هیچ ئامار و ژمارەیەکی لا نییە تاوەکو پێشکەشی بکات.

 

زەهاوی ساڵی 1967 لە خێزانێکی کوردی شاری بەغدا لەدایک بووە، بەڵام دواتر چوونەتە بەریتانیا و لە لەندەن گەورە بووە، لەسەر حزبی پارێزگاران بووەتە ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا.