گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاندێکی عێراق دەچێتە تورکیا

شاندێکی عێراق دەچێتە تورکیا

2021.01.10 - 09:37
App store icon Play store icon Play store icon
شاندێکی عێراق دەچێتە تورکیا

ناس کورد-

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ئاشکرایکرد، بەمەبەستی یەکلاییکردنەوەی کێشەی ئاو و پشکی عێراق لە هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات، بڕیارە بە یاوەریی شاندێکی فەرمی لەناوەڕاستی ئەم مانگەدا سەردانی تورکیا بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەهدی ڕەشید، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لە میانەی لێدونێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق (یەکشەممە 10ی کانوونی دووەمی 2021) کە "ناس کورد" بە دواداچوونی بۆکردووە، ڕایگەیاند، "ڕەشنوسی پرۆتۆکۆڵی ئاویی کە بڕیارە دانوستانی لەسەر بکەن ئامادەکراوە و بڕیارە لە 15ی ئەم مانگە بە یاوەریی شاندێکی فەرمی سەردانی تورکیا بکەم ".

 

ئاماژەی بەوەشداوە، "ئەو ژمارانەی کە لەناو پرۆتۆکۆلەکەدا هاتووە بڕیارە بەشێوەیەکی ڕاستەقینە کاری لەسەر بکرێت کە تایبەتە بە پشکی عێراق لە ئاوی هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات، ئەو هەنگاوەی کە لەئێستادا وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان دەینێت پێشتر نەکراوە، لە ئێستادا وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق شێوازی هەماهەنگیی نێوان تورکیا وعێراقی لەو بارەیەوە دیاریکردووە".

 

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق، ئەوەشی خستووەتەڕوو، "عێراق باوەڕی بەوە هەیە کە تورکیا بە شێوەیەکی کارا لەو بوارەدا هاوکاریی عێراق بکات، ئیرادەیەکی سیاسی هەیە بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەو دۆسیەیە، بە تایبەتی دوای سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە".