گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

خواردنەوە گازییە بێشەکرەکان مەترسى توشبوون بە جۆرێکی شەکرە زیاتر دەکەن

2021.01.09 - 23:28
App store icon Play store icon Play store icon
خواردنەوە گازییە بێشەکرەکان مەترسى توشبوون بە جۆرێکی شەکرە زیاتر دەکەن

ناس کورد- 

جۆری دووەمى نەخۆشى شەکرە  کاتێک دروست دەبێت کە پەنکریاس بەشى پێویست ئەنسۆلین دەرنادات، یاخود خانەکان ناتوانن ئەو ئەنسۆلینە هەڵمژن کە پەنکریاس دەریدەدات، توشبوونیش بەهۆى شێوازى نا تەندروستى ژیانەوەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شارەزایان دەڵێن، پەیڕەوکردنى شێوازێکى تەندروستى ژیان ڕێژەى توشبوون بە نەخۆشیە درێژخایەنەکان و بەتایبەتى پەیڕەوکردنى سیستمێکى خۆراکى تەندروست و زۆرێک لە خوارنەکانیش لاى هەمووان ئاشکران کە کامانەیان تەندروستن و کامانەیان ناتەندروست، بەڵام بەشێکیان قورسە بزانرێت.

 

دکتۆر "ئیان برایتوایس" سەرۆکى جێبەجێکار و یەکێک لە دامەزرێنەرانى کۆمپانیاى Habitual باس لەوەدەکات، خوارنەوە گازییە بێشەکرەکان لاى زۆر کەس تەندروستن، بەڵام زۆرینەیان ئەو شیرینیانەیان تێدایە کە خاڵین لە شەکرى دەستکرد.

 

ئاماژەى بەوەداوە، هەروەها تەندروست دەردەکەون چونکە "كالۆریان" نییە، بەڵام لە ڕاستیدا بەکارهێنانى مادە شیرینەکانى وەک "سوکرالۆز" مەترسى توشبوون بە جۆرى دووەمى شەکرە و زیادبوونى کێش و نەخۆشیەکانى تایبەت بە سیستمى گۆڕینى خۆراک بۆ وزە زیاد دەکات.

 

برایتوایس ئامۆژگارى ئەوەش دەکات، ئەگەر ئارەزوى ئەوە دەکەین کە خواردنى شەکر کەمبکەیتەوە بەڵام ناتوانیت بەبێ شوکولاتە بژیت ئەوا تەنها چەند کاتێکى دیاریکراو یاخود چەند ڕۆژێکى دیاریکراو هەڵبژێرە بۆ خواردنیان، ڕۆژەکانى تر جێگرەوە بەکاربهێنە وەک میوەى وشککراوە ئەگەر زۆر ئارەزوى خواردنى شیرینیت کرد.

 

ئەو پزیشکە دەڵێت، پێویستە ئاگادارى مەترسیە شاراوەکانیش بین، بۆ نمونە خوارنى میوە سودى زۆرى تەندروستى هەیە، بەڵام پێویستە لە پێکهاتەى فرەکتۆزى ناو میوە هۆشیار بین کە شەکرێکى سروشتییە لە میو و شەربەتى میوە و هەندێک سەوزە و هەنگوین، بۆ ئەوەى ئەوپەڕى سود ببینیت و مەترسیەکانى فرەکتۆزیش کەمبدەینەوە پێویستە میوەى تەواو بخۆین لەبرى شەربەتەکەى.

 

جەختیلەوەشکردووەتەوە، چونکە میوەى تەواو بەهۆى ئەو ڕیشاڵ و پێکهاتە خۆراکیانەى تێیدایە بەرگرى دژى کاریگەریە خراپەکانى فرەکتۆز دەکات، شەربەتى میوە هەندێک لە مادە خۆراکیەکان و ڤیتامینەکانى ناو میوەى تێدایە و هەندێکى لەگەڵدا نییە، بەڵام هەمان ڕێژەى فرەکتۆزى لەگەڵدایە.

 

نیشانەکانى شەکرە جۆرى 2

1- میزکردنى زۆر بەتایبەتى لە شەودا

2- هەمیشە هەست بە تینوێتى دەکەیت

3- هەستکردن بە ماندوبونێکى زۆر

4- کەمکبونەوەى کێش بەبێ هەوڵدان بۆى

5- نەبینین بەشێوەیەکى ڕوون