ناس كورد-
ماڵپەڕێکی چینی بڵاویکردەوە، پلانی حکومەتی چین بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی لەدایکبوون وهاندانی پرۆسەی هاوسەرگیری بە مەبەستی پاراستنی کۆمەڵگا لە پیربوون دووچاری تەگەرە و ئاستەنگەیی دەبێتەوە، بەو پێیەی ئەو هەنگاوە دەبێتە هۆکاری کەمبوونەوەی دەرفەتی کار بۆ ژنان و دروستبوونی جیاوازی زیاتر لە نێوان پیاوان و ژناندا لەو ڕووەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "ساوس چینا مۆرنینگ پۆست" (شەممە 9ی کانوونی دووەمی 2021) کە " ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، " لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، ژنان لە وڵاتی چین کەمترین هەلی کاریان بۆ ڕەخساوە بەراورد بە پیاوان، هاوکات موچەکانیانیشیان بەراورد بە پیاوان بەڕێژەی لە 17% کەمتر بووە".
ئەوەشخراوەتەڕوو، بەشێکی زۆری خاوەن کارەکان بە ئاشکرا بەو ژنانەی کە داواکاری کارکردنیان پێشکەش کردووە وتووە، "ئێمە پێشینە دەدەین بە پیاوان بۆ کارکردن، چونکە ئەوان دەتوانن کاتژمێرێکی زۆرتر کاربکەن و کاری قورستریش ئەنجامبدەن".
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، "پشکی ژنان لە پۆستە باڵاکانی کۆمپانیاکانی چین لە 5% تێپەڕنەکات، بەراورد بە پیاوان، ئەو کۆمپانیانەی کە زۆرترین جیاوازی تێدا دەکرێت بەرامبەر بە ژنان لەو ڕووەوە، کۆمپانیاکانی تایبەتن بە پارێزەری، بیناسازی، خوێندنگاکان و کۆمپانیا گشتییەکانی سەربەحکومەتن".
ڕاپۆرتەکە باسیلەوەکردووە، " سیاسەتی چین بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ژمارەی دانیشتووانی لەڕێگەی سنوردارکردن و کەمکردنەوەی ڕێژەی لە دایکبوون لەساڵانی ڕابردوودا کاریگەری نەرێنی هەبووە لە سەر کۆمەڵگای چین، بە جۆرێک ئەو کۆمەڵگایەی توشی پیربوون کردووەتەوە، بەڵام لەبەرامبەردا دەرفتی کاری بۆ ژنان زیاتر ڕەخساندووە".
ئەوەشخراوەتەڕوو، " پلانی حکومەتی چین بۆ زیادبوونی ڕێژەی لە دایکبوون و هاندانی هاوسەرگیری، پێدەچێت ببێت بە هۆکاری دانانی تەگەرەی زیاتر لە بەردەم مافەکانی ژنان بەتایبەتی لە بواری مافی کارکردن و بەدەستخستنی هەلی کار".