ناس کورد-
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی پێکهێنانی هێزێکی هاوبەش بۆ ڕێگەگرتن لە قاچاخچێتی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هیچ وردەکارییەک لەبارەی ئەو بابەتە نەگەیشتووەتە وەزارەتی پێشمەرگە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕوونکردنەوەیەکدا جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم (شەممە 9ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، ھیچ لێدوانکی ڕۆژنامەوانی بۆ ھیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن نەداوە لە بارەی بڵاوبوونەوەی ھەواڵی دامەزراندنی ھێزکی ھاوبەش لە ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەکانی ناوخۆ بۆ پارێزگاریکردن لە خاڵە سنوریەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا ھیچ وردەکارییەک لە بارەی ئەو بابەتە نە گەیشتووەتە وەزارەتی پێشمەرگە .
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم (پێنجشەممە 7ی کانوونی دووەمی 2021) هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگەی ڕاسپارد هێزێكی تایبەت و هاوبەش پێكبهێنن بۆ ڕێگەكرتن لەهەر پێشێلكاری و سەرپێچی و كارێكی نایاسایی لەسەرجەم دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان.