گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونکردنەوەیەک لەبارەی نرخی دۆلار

ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار

2021.01.09 - 22:28
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ڕەتیدەكاتەوە، حكومەتی عیراق نیازی ئەوەی هەبێت بەهای دینار لە بەرامبەر دۆلاری ئەمەریكی بەرزبكاتەوە و دەشڵێت، پەرلەمانیش ناتوانێت گۆڕانکاری لەو نرخەدا بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەگەڵ گەیشتنی پرۆژەیاسای بودجەی 2021 بە پەرلەمانی عێراق، دەنگۆیەک بڵابووەتەوە کە نرخی 100 دۆلار بۆ 130 هەزار دادەبەزێنرێت، ئەوەش بووەتەهۆی دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە ڕۆژانی پێشتر.

 

لەوبارەیەوە جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق (شەممە 9ی کانوونی دووەمی 2021) لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، " لەم دۆخەی ئێستادا حكومەتی عێراق نیازی دابەزاندنی نرخی گۆڕینەوەی دۆلاری بەرامبەر نییە‌ و گۆڕانكاری لە نرخی ئێستادا ناکات."

 

وتیشی، "ئەو نرخەی لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2021-دا بۆ دۆلار دانراوە لە دەسەڵاتی پەرلەماندا نییە گۆڕانكاری تێدا بکات و لە بودجەدا بڕیاری لەسەر دراوە و حکومەت لەسەر ئەو نرخە داهات و خەرجییەکانی دیاریکردووە."

 

لە بودجەی 2021ی عێراق نرخی 100 دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر 145 هەزار دینار دیاریکراوە و ئەمڕۆ پڕۆژەیاساکە لە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا.