گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کچێک خۆی کوشت

بەڤیدیۆ؛ لە زاخۆ کچێک خۆی لە شوقەیەک هەڵدایەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

2021.01.09 - 21:07
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد- 

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە قەزای زاخۆی سەربە پارێزگای دهۆک لە یەکێک لە شوقەکانی گەڕەکی دەلال کچێک خۆی هەڵدایەخوارەوە و گیانی لەدەستدا، ئەوەش حەوتەمین حاڵەتی خۆکوشتنە لەماوەی نۆ ڕۆژی سەرەتای ئەمساڵدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمیر عەلی، وتەبێژی تەندروستی زاخۆ (شەممە 9ی کانوونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕایگەیاند، "کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمرۆ ئاگادارکراینەوە لەسەر هەبوونی ڕووداوێکی خۆکوشتن لە یەکێک لە شوقەکانی گەڕەکی دەلال کە کچێکە خۆی هەڵداوەتەخوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە."

 

وتیشی، لەئێستادا تەرمەکەی بردراوەتە پزیشکی دادی دهۆک و بەهوی پێنەبوونی هیچ پێناسە و ناونیشانێک تا ئێستا ناو و ناونیشان و تەمەنی ئەو کچە نازانن وهاوکات تا ئێستا کەسوکارەکەشی دیار نین.

 

لەماوەی نۆ ڕۆژی سەرەتای ئەمساڵدا ئەمە حەوتەم حاڵەتی خۆکوشتنە لەسنوری پارێزگای دهۆک ڕوودەدات.