گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

بەوێنە؛ ئەو کەسەى ستاندەكەی نانسى بیلوسى دزی دەستگیر کرا

2021.01.09 - 20:04
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ ئەو کەسەى ستاندەكەی نانسى بیلوسى دزی دەستگیر کرا

ناس کورد- 

ئەو پیاوەى لەکاتى هەڵکوتانە سەر تەلارى کۆنگرێسى ئەمریکا سەکۆکەى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى هەڵگرتبوو و لە ڤیدیۆیەکدا دەرکەوت، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیر کرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تۆڕى CNN لەزارى بەرپرسێکى جێبەجێکردنى یاساوە بڵاویکردووەتەوە، ئەو پیاوەى کە لە گرتەیەکى ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت و سەکۆى تایبەت بە نانسى بیلوسى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى هەڵگرتووە ناوى "ئادەم جۆنسۆن" و دەستگیر کراوە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، ئادەم کە تەمەنى 36 ساڵە لە کەرتى بینیلاس لە ولایەتى فلۆریدا دەستگیر کراوە، ئەوەش لەسەر داواى وەزارەتى دادى ئەمریکا.

 

پێشتریش ئەو کەسەى کە لەکاتى هەڵکوتانە سەر تەلارى کۆنگرێس چوبوە ژورەکەى نانسى بیلوسى و قاچى خستبوە سەر مێزەکەى و دانیشتبوو لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەسستگیر کرا، ئەوەش سەرەڕاى دەستگیر کردنى چەندین کەسى تر بە تۆمەتى ئاژاوەگێڕى و شکاندنى کەلوپەلەکانى ناو کۆنگرێسى ئەو وڵاتە.