گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جێى باوەڕ نییە

ڤایرۆسێکی دیکە بەشێوەیەکی خێرا و سەرسوڕهێنەر لە فەرەنسا بڵاودەبێتەوە

2021.01.09 - 16:43
App store icon Play store icon Play store icon
ڤایرۆسێکی دیکە بەشێوەیەکی خێرا و سەرسوڕهێنەر لە فەرەنسا بڵاودەبێتەوە

ناس کورد- 

وەزارەتى کشتوکاڵى فەرەنسا ئاشکرایکرد، بەشێوەیەکى زۆر خێرا و سەرسوڕهێنەر ئەنفلۆنزاى باڵندە لەو وڵاتە بڵاودەبێتەوە و تائێستا 400 هەزار مراوى لەناوبراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جولیان دو نۆرمۆندى، وەزیرى کشتوکاڵى فەرەنسا لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا باسى لەوەکردووە، ڕۆژى هەینى پشکنین بۆ 124 ناوەندى بڵاوبوونەوەى پەتاکە کراوە کە 119 یان لە هەرێمى "لاند" بوون کە زەرەرمەندترین ناوچەیە بەهۆى پەتاکەوە.

 

باسى لەوەشکردووە، پەتاکە لە ڕێگەى باڵندە کۆچەرەکانەوە گەیشتوەتە فەرەنسا و کارەساتى بۆ بەخێوکەرانى پەلەوەر دروستکردووە، بەڵام قەرەبووى دارایى دەکرێنەوە.

 

لاى خۆیەوە کەناڵى "فرانس ئینفۆ" بڵاویکردوەتەوە، نزیکەى 400 هەزار مراوى لەناوبراون لە باشورى ڕۆژهەڵاتى فەرەنسا ئەوەش بەهۆى ئەوەى پەتاکە زۆر بەخێرایى و بەشێوەیەکى سەرسوڕهێنەر بڵاودەبێتەوە، بەشێوەیەک کە جێى باوەڕ نییە.