گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

سلێمانی؛ دەست بەسەر 18 تۆن توتنی نێرگەلەدا گیرا

2021.01.09 - 16:22
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ دەست بەسەر 18 تۆن توتنی نێرگەلەدا گیرا

ناس کورد-

بەهۆی بەسەرچوونی ماوەکەی و نەشیاویی بۆ بەکارهێنان، لیژنەی کۆگاکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستی بەسەر 18 تۆن توتنی نێرگەلەدا گرت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی قائیمقامییەتی سلێمانی، لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، "بەهۆی بەسەرچوونی ماوەکەی و نەشیاویی بۆ کێشان، لەلایەن لیژنەی کۆگاکانەوە  لەناوچەی راپەڕین لە شاری سلێمانی دەست بەسەر زیاتر لە سێ هەزار کارتۆن توتنی نێرگەلەدا گیرا کە 18 تۆنە."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، " بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان ئەو توتنی نێرگەلەی بەسەردەچێت شیرینیەکە لە توتنەکە جیا دەبێتەوە و ناوەندێکی باشە بۆ گەشەکردنی بەکتریا و کەڕو کردن، ئەوەش زیانە تەندروستییەکەی بۆ بەکارهێنەرانی زیاتر دەکات."

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، " بەپێی تایبەتمەندی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ئەو کاڵا و شمەک و خواردەمەنیانەی لەبازاڕەکاندا دەفرۆشرێن، پێویستە بەرواری دروستکردن و بەسەرچوونی بەشێوەی لێزەر لەسەر لیبڵەکەی هەڵکۆڵرابێت و لەکاتی نزیکبوونەوەی بەسەرچونیدا لەلایەن دوکان و بازرگانەکانەوە کۆبکرێتەوە بە هاوڵاتیان نەفرۆشرێت، بەپێچەوانەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت."

 

جەختیشیکردووەتەوە، " بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی ئەو توتنەی کە زیاترە لە 18 تۆن دەستی بەسەردا گیراوە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی روبەروی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە."