کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- وریا حسێن جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ هه‌فته‌ى داهاتوو بۆ ئازادكردنى سه‌رۆك و خۆبه‌خشانى جوڵانه‌وه‌كه‌یان، گردبوونه‌وه‌یه‌كى مه‌ده‌نى له سلێمانى ساز ده‌كه‌نن بۆ ئەو مەبەستەش داواى مۆڵەتیان لە پارێزگارى سلێمانى کردووە. . یه‌عقوب كاكل به‌رپرسى ئۆفیسى ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ به ناس كورد-ى ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ سه‌ردانى پارێزگاى سلێمانیمان كرد بۆ داواكردنى موڵه‌تى گردبوونه‌وه و ڕێپێوانى مه‌ده‌نیانه بۆ ئازادكردنى سه‌رۆك و گیراوانى نه‌وه‌ى نوێ، كه هه‌ندێكیان ماوه‌ی 21 ڕۆژه له زینداندان". . به‌رپرسى ئۆفیسى ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ئاماژەى بەوەشکرد: "ئه‌و هه‌وڵانه‌ى پێشتوتر دامان بۆ به‌ردانى سه‌رۆك و ئه‌ندامانى نه‌وه‌ى نوێ سیاسى و دیبلۆماسى بوون، به‌ڵام دیاره دۆسییه‌كه به سیاسى كراوه و پێویستى به فشارى مه‌ده‌نى هه‌یه". . "هیوادارین پارێزگاى سلێمانى به فه‌رمى موڵه‌تمان بده‌نێ، ئه‌گه‌ر موڵهتیشمان پێنەدرێت ئێمه هه‌فته‌ى داهاتوو له سلێمانى گردبوونه‌وه‌ى خۆمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین"، یەعقوب کاکل واى وت. . ڕۆژى 15ى ئه‌م مانگه شاشوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ پاش ئه‌وه‌ى چووه به‌رده‌م دادگاى سلێمانى له‌سه‌ر سكاڵاى په‌رله‌مانتار "شادى نه‌وزاد" له‌لایه‌ن هێزێكى ئاسایشى سلێمانه‌وه گوازرایه‌وه ئاسایش، ناس كورد له‌زارى خانه‌واده‌كه‌یه‌وه ئه‌وه‌ى گواسته‌وه "شاسوار له‌زیندانى تاكهكهسیدایه"، به گوێره‌ى ووته‌ى به‌رپرسانى نه‌وه‌ى نوێ سەرۆکى جوڵانەوەکە لە زیندان "مانى له‌خواردن گرتووه و ته‌ندروستى خراپه". . .