ناس كورد_
شيكارى ماڵپەڕێكی ئابوورى باس لەوە دەكات بەرزبوونەوەی زۆری نرخی زێڕ بەبێ هۆكاری پاساودار بووە، هەر لەبەر ئەوەش بەبێ پاڵپشت و پەڕشووت نیشتووەتەوە بۆ ئاستێكی نزمتر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە شیكارێكدا كە ماڵپەڕی investing ی ئابووری بڵاویكردووەتەوەو "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (9 كانونی دووەمی 2021)، بەرزبوونەوەی ئۆنسەیەك زێڕ بۆ 1959 دۆلار هیچ پاساوێكی ئابووری نەبووە هەر لەبەر ئەوەش دابەزینی خێرای شتێكی ئاسایی و نۆرماڵە.
شیكارەكە باس لەوەش دەكات ئاماژەكان لەسەر ئەوەن زێڕ جارێكیتر بەرز ببێتەوە وەك عادەتی جارانی بەڵام هەمیشە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم كانزا زەردە هوشیاری و ئاگایی و سەرمایەی زۆری پێوستە.
بەپێی نرخی بازاڕەكانی كوردستان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی هەر مسقاڵێك زێڕ بەم جۆرە بووە:
عەیار 24 – 422 هەزار دینار
عەیار 22 – 386 هەزار دینار
عەیار 21 – 370 هەزار دینار
عەیار 18 – 316 هەزار دینار